ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەراگرنگترین

یۆکێرش له‌ ئارسیناڵ یاخی ده‌بێت و یانه‌یه‌كی دیكه‌ خه‌ریكه‌ گرێبه‌سته‌كه‌ی ته‌واو ده‌كات

Yariga App

یاریگا –

یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید هەنگاو بە هەنگاو ستراتیژییەکی وردبینانە جێبەجێ دەکات بۆ هێنانی خەونە گەورەکەی دیێگۆ سیمۆنی، نزیكه‌ له‌ گواستنه‌وه‌ی ڤیکتۆر یۆکێرش.

رۆژنامه‌نووسی به‌ناوبانگی ئیسپانی، تۆمیۆ ماورا له‌ تۆڕی ئۆكه‌ی ئیسپانی زانیاری نوێ له‌سه‌ر داهاتووی یۆكێرێش ئاشكرا ده‌كات.

ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ راگه‌یاندووه‌، یەکێک لەو گۆڕانکارییانەی کە لە بەرژەوەندی ئاتلێتیکۆ مەدرید شکاوەتەوە، گواستنەوەی جۆناسان دەیڤیده‌ بۆ یۆڤینتۆس، ئەم گواستنەوەیە رکابەرییەکی سەرەکی لەسەر یۆکێرش بۆ ئاتلێتیکۆ کەمکردەوە، ئێستا ، رکابەری سەرەکی رۆخی بلانكۆس یانه‌ی ئارسیناڵه‌، بەڵام یانه‌ی ئینگلیزییه‌كه‌ش زیاتر مەیلی بۆ بنیامین سێسکۆی سلۆڤینی هەیە، ئەمەش دەرفەتێکی باشتر بۆ ئاتلێتیکۆ دەڕەخسێنێت بۆ گواستنه‌وه‌ی یاریزانه‌ سویدیه‌كه‌.


ڤیکتۆر یۆکێرش بە روونی رایگەیاندووە کە نایەوێت لە پۆرتوگال بەردەوام بێت و یاخیبوونی خۆی ڕاگەیاندووە، جەختی لەوە کردووەتەوە کە جارێکی تر درێسی سەوزی سپۆرتینگ لیشبۆنە ناپۆشێت،سەرۆکی یانەی سپۆرتینگ لیسبۆنەش رایگەیاندووە، بەو نرخەی یۆکێرش دەیەوێت، یانه‌كه‌ جێبهێڵیت ئێمه‌ به‌و نرخه‌ ده‌ستبه‌رداری نابین، نرخی هێرشبەرەکەمان دیاریی كردووه‌ كه‌  80 ملیۆن یۆرۆیە.

یۆكێرێش له‌ مێركاتۆی هاوینه‌ چه‌ندین یانه‌ هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی ده‌ده‌ن، به‌ڵام نزیكترین یانه‌ كه‌ په‌یوه‌ندی پێوه‌بكات له‌ نێوان ئارسیناڵ و مانچێسته‌ر یونایتد و ئاتلێتیكۆ مه‌دریدن.

بابەتی زیاتر

Back to top button