ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئێستا؛ لیڤەرپوول بایرن میونشن و بارسێلۆنا شۆک دەکات

وەڵامی کۆتایی..

Yariga App

یاریگا –

لیڤەرپوول ئۆفەرەکەی بایرن میونشنی بۆ گواستنەوەی لویس دیاز رەتکردووەتەوە.

تۆڕی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، لیڤەرپوول ئامادە نییە دەستبەرداری لویس دیاز، هێرشبەری کۆڵۆمبی ببێت و ئۆفەرێکی فەرمی بایرن میونشنیان بۆ گواستنەوەی دیاز رەتکردووەتەوە.

سکای ئاماژەی بەوەشکردووە، ئیدارەی لیڤەرپوول بە ماکس ئێبێرل، بەڕێوبەری وەرزشی بایرن میونشنی ئاگادارکردووەتەوە، کە لویس دیاز بۆ فرۆشتن نییە و هیچ ئۆفەرێک بۆ دەستبەرداربوون لێی قبووڵ ناکەن.

دووەم جارە لیڤەرپوول لەم هاوینە ئۆفەری یانەکان بۆ گواستنەوەی دیاز رەتدەکاتەوە و لە ماوەی رابردووش هەمان وەڵامیان بە کارگێڕی بارسێلۆنا راگەیاندووە.

هەڵوێستی ئێستای رێدز روونە، بڕیاریانداوە بەهیچ شێوەیەک دەستبەرداری هێرشبەرە 28 ساڵانییەکە نابان و لە پلانەکانی ئاڕنە سڵۆتدا رۆڵی سەرەکی دەبێت.

دیاز ب درێسی لیڤەرپوول لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی 148 گۆڵی کردووە، 41 گۆڵی کردووە و 23 گۆڵی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button