ئیتاڵیا

سەرۆکی ئینتەر ئاشکرایدەکات هێرشەکەی لاوتارۆ ئاڕاستەی چ یاریزانێک بووە

دوکەڵ لە ماڵی ئینتەرمیلان هەڵدەستێت

Yariga App

ئینتەر میلان ماڵئاوایی لە جامی جیهانی یانەکان کرد و کاردانەوەی لاوتارتۆ مارتینێزی کاپتن زۆرترین دەنگۆی لێکەوتەوە.

دوابەدوای شکستهێنان بەرامبەر فلۆمێنزی بەڕازیلی، لاوتارۆ بە توڕەیەوە وتی “هەر کەسێک نایەوێت لەپێناو ئەم درێسەدا بجەنگێت با ئێستا یانەکە جێبهێڵێت“.

هەرچەندە خودی کاپتنەکە رەتیکردەوە یاریزانێک بە دیاریکراوی لە قەڵەم بدات بەڵام جیوسیپی مارۆتای سەرۆکی ئینتەر گۆمەکەی شڵەقاند و رایگەیاند قسەکانی لاوتارۆ بۆ هاکان چاڵهانۆگلوی تورکی بووە.

سەرۆکی ئینتەر پاش شکستەکەیان بەرامبەر فلومێنزی سەبارەت بە قسەکانی لاوتارۆ بۆ دازن وتی

قسەکانی کاپتن لە جێگەی خۆیەتی، منیش هەمیشە دەڵێم کە یاریزانێک نایەوێت لە شوێنێک بێت هەقی خۆیەتی کە بڕوات. تا ئەمڕۆ کەس پێی نەوتووین کە دەیەوێت بڕوات. قسەکانی لاوتارۆ بۆ هاکان چاڵهانۆگلو. ئێمە سوپاسی خزمەتەکانی دەکەین و لەسەر داهاتووی قسەی لەگەڵ دەکەین.

بەگوێرەی میدیاکانی ئیتاڵیا، چاڵهانۆگلو فشاری خستووەتە سەر ئینتەر بۆ ئەوەی رازی ببن بێ بەرامبەر گرێبەستەکەی هەڵبوەشێنێتەوە تاوەکو پەیوەندی بە گاڵاتەسەرای یەوە بکات. ئەمەش بەگوێرەی لاوتارۆ وایکردووە ئەو یاریزانە وەکو پێویست هەوڵ نەدات.

ئینتەر بە سەرکردایەتی سیمۆن ئینزاگی رکابەریی لەسەر سەرجەم ناسناوەکانی وەرز دەکرد بەڵام لە کۆتاییدا دەست بەتاڵ دەرچوون و خودی راهێنەرەکەش ئەو یانەیەی بەرەو هیلال جێهێشت. کۆتا هیوای نێرازوری بردنەوەی جامی جیهانی یانەکان بوو بەڵام ئەو خەونە نەهاتە دی.

بابەتی زیاتر

Back to top button