ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئامانجەکەی ئارتێتایە؛ ئارسیناڵ هێرشبەری داهاتووی یەکلایی کردەوە

Yariga App

یاریگا –

ئارسیناڵ دواجار لە گواستنەوەی هێرشبەرێک تەواو نزیکبووەتەوە و نزیکە لەگەڵ لایپزیگ لەبارەی شێشکۆ بگاتە رێککەوتن.

ماڵپەڕی CaughtOffside ـی بەریتانی ئاشکرایکردووە، ئارسیناڵ و لایپزیگ لە چەند کاتژمێری رابردوو تەواو نزیکبوونەتەوە و هەردوولا لەبارەی زۆربەی وردەکارییەکانی گرێبەستی بێنیامین شێشکۆ گەیشتوونەتە رێککەوتن، هێرشبەرە سلۆڤینییەکە بەرامبەر 75 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریزەکانی گەنەرز دەکات.

جگە لە ئارسیناڵ هەریەکە لە مانچێستەر یونایتد و مانچێستەر سیتیش هەوڵی گواستنەوەی شێشکۆ دەدەن، بەڵام لە سەرەتای ئەم هاوینەوە میکێل ئارتێتا راهێنەری ئارسیناڵ پێداگیری لەسەر گواستنەوەی شێشکۆ دەکات و دەیەوێت هەرچۆنێک بێت ئەو هێرشبەرە سلۆڤینییە بگوازێتەوە، کە لە مێرکاتۆی ئەم هاوینە گواستنەوەی هێرشبەرێکی سەرەڕم ئامانجی سەرەکی گەنەرزە.

لایپزیگ داوای زیاتر لە 80 ملیۆن یۆرۆی دەکرد بۆ ئەوەی دەستبەرداری شێشکۆ بێت، بەڵام لەکۆتاییدا یانە ئەڵمانییەکە رازی بووە بەرامبەر 75 ملیۆن یۆرۆ ئەو هێرشبەرە سلۆڤینییە بفرۆشێت، کە لە دوو وەرزدا لەگەڵ لایپزیگ لە 87 یاری 39 گۆڵی کردووە.

شێشکۆ لە بۆرسەی یاریزانان ئێستا بەهایەکەی 70 ملیۆن یۆرۆیە و باڵای مەترێک و 95 سانتیمە، کە بە درێسی هەڵبژاردەی سلۆڤینیا لە 41 یاریی نێودەوڵەتی 16 گۆڵی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button