ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ بارسێلۆنا گرێبەستێکی ئاڵۆز نوێدەکاتەوە

بەمزووانە وردەکارییەکان ئاشکرا دەکرێن

Yariga App

یاریگا –

شەوی رابردوو کاتژمێر 00:00 بە کاتی مەدرید، گرێبەستی ڤۆیچێخ چێزنی، گۆڵپارێزی پۆڵەندی لەگەڵ بارسێلۆنا بەسەرچوو.

هەرچەندە گرێبەستەکەی بەسەرچووە، بەڵام رۆژنامەی موندۆ دێپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، گۆڵپارێزە پۆڵەندییەکە و بارسا بە زارەکی لەسەر گرێبەستی نوێ رێککەوتوون و لەوانەیە لە ماوەیەکی نزیکدا رابگەیێندرێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە کاتالوونییەکە بێت، چێزنی و بارسێلۆنا لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی تاوەکو هاوینی ساڵی 2027 رێککەوتوون.

لە 18ی نیسان/ئەپریلی داهاتوو، تەمەنی چێزنی دەبێتە 35 ساڵ و ئێستاش پشووی هاوینە لەگەڵ ماڵباتەکەی بەسەردەبات و نەگەڕاوەتەوە بارسێلۆنا.

هەفتەی رابردوو، دێکۆ لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ گۆڤاری La Vanguardia باسی لە نزیکبوونەوەی گرێبەستی چێزنی کرد، سەرەڕای گواستنەوەی خوان گارسیا لە ئیسپانیۆل و مانەوەی مارک ئاندرێ تێر شتیگن لە یانەکە.

چێزنی لە 2ی ئۆکتۆبەر/تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو پەیوەندی بە بارسێلۆنا کرد و بەشێوەیەکی بەردەوام رۆڵی لە یانەکەدا گێڕا.

دەستەی کارگێڕی و راهێنەران متمانەیەکی زۆرییان بە رۆحی سەرکردایەتی چێزنی هەیە و پێیان وایە، بوونی یاریزانێکی لەو چەشنە لە یانەکە، کاریگەری لەسەر یاریزانانی لاویش دروستدەکات.

بەگوێرەی رۆژژمێری بارسێلۆنا بێت، بڕیارە 13ی ئەم مانگە تەواوی یاریزانان لە پشووی هاوینە بگەڕێنەوە و ئامادەکاری وەرزی نوێ دەستپێبکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button