تایبەت بە یاریگا؛ ئەستێرەیەکی گەورە ریزەکانی دهۆک بەجێدەهێڵێت
ناوەڕاستکارە کۆتدیڤوارییەکەی دهۆک دەچێتە ریزەکانی قوە جەوییە

یاریگا –
یانیک زاکری کۆتایی ئەم وەرزە ریزەکانی دهۆک بەجێدەهێڵێت و دوای چوار ساڵ ماڵئاوایی لە هەڵۆیەکانی چیا دەکات.
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، یانیک زاکری کە ئەم هاوینە گرێبەستەکەی لەگەڵ دهۆک کۆتایی دێت، گرێبەستەکەی نوێ ناکاتەوە و هیچ گفتوگۆیەکیان لەبارەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ دهۆک نەکردووە، لەگەڵ قوە جەوییە رێککەوتووە و ئەو ناوەڕاستکارە کۆتدیڤوارییە دەچێتە ریزەکانی ئەو یانەیەی بەغدا.
زاکری (31 ساڵان) لەوەتەی ساڵی 2022 درێسی دهۆک دەپۆشێت کە یانەکەی گەیاندە ریزی یانە نایابەکانی عێراق و نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداوی لەگەڵ یانەکە بەدەستهێنا، هاوینی 2022 لە ئۆڵمپیک سافی مەغریبییەوە پەیوەندی بە یانەکەی کوردستان کرد.
زاکری ئێستا لە بۆرسەی یاریزانان بەهایەکەی 150 هەزار یۆرۆیە و بە درێسی هەڵبژاردەی کۆتدیڤوار لە 7 یاریی نێودەوڵەتی گۆڵێکی کردووە.