ئه‌ڵمانیائه‌وروپاجیهانگرنگترینمۆندیالی یانەکان

بانگەوازێکی توند دژی فیفا: کۆتایی بە کۆمەڵکوژی یاریزانان بهێنن

Yariga App

یاریگا –

كۆمه‌ڵه‌ی یاریزانه‌ پیشەگەرانی فه‌ڕه‌نسا لەسەر فۆرمات نوێیه‌كه‌ی جامی جیهانی یانەکان هێرشێکی توندی کردە سەر فیفا   به‌ كۆمه‌ڵكوژی دانا.

كۆمه‌ڵه‌كه‌ رایگه‌یاند، پێویسته‌ ئه‌م ئەم کۆمەڵکوژییە بووه‌ستێنرێت، یاریزانه‌كان هیچ پشووێكیان نیه‌ ئه‌مه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر خوله‌كانی دیكه‌ ده‌كات و فیفا بیری لێناكاته‌وه‌.

هەروەها جیانی ئینفانتینۆی سەرۆکی فیفای تۆمەتبار کردووە بەوەی له‌ جیهانێكی دیكه‌ دەژی، ئاگاداری ئه‌و دۆخه‌ نیه‌، كه‌ به‌سه‌ر یاریزانان دێت و جه‌نجاڵیه‌كی زۆر له‌ خشته‌ی یارییه‌كان هه‌یه‌ و گوێی پێنادات.

كۆمه‌ڵه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌،

بێمانایی ئەم دۆخە بۆ هەمووان ڕوونە، جگە لە جیانی ئینفانتینۆ و ئەوانەی کە چەپڵە لێدەدەن نه‌بێت، سەرۆکی فیفا بێباکە لەو ماندوێتیەی کە ئەستێرەکانی تۆپی پێ ڕووبەڕووی.

كۆمه‌ڵه‌كه‌ ئینفانتینۆ به‌هۆكاری سه‌ره‌كی دروستبوونی مۆندیالی یانه‌كان ده‌زانێت،

ئەو مۆندیالی یانانەی کە دروستیکردووە، بەدەر لە بێمانایی دەیسەلمێنێت کە کاتی ئەوە هاتووە ئەم گاڵته‌جارییه‌ بوەستێنرێت،چونكه‌  تەندروستی جەستەیی و دەروونی یاریزانان بە کەم دەزانێت بۆ چەند دۆلارێکی زیاتر.

هێرشی زیاتری كرده‌ سه‌ر ئینفانتینۆ،

 پاڵەوانێتییەکە لە کۆتایی وەرزێک ده‌كرێت ته‌نها ماندووكردنه‌ و پشتگوێخستنی ئه‌و ڕێککەوتنە بەکۆمەڵەیه‌ کە لە زۆربەی وڵاتاندا دیاریکراون کە یاریزانەکان دەبێت لانیکەم لە نێوان دوو وەرزدا سێ هەفتە پشوویان هەبێت.

مۆندیالی یانه‌كان به‌ فۆرماته‌ نوێیه‌كه‌ی 32 یانه‌ به‌شداری ده‌كه‌ن و چوار ساڵ جارێك ده‌كرێت ئێستا یه‌كه‌م وه‌شانی له‌ ئه‌مه‌ریكا به‌رێوه‌ده‌چێت و یارییه‌كانی گه‌یشتونه‌ته‌ قۆناخی شازده‌ و له‌كاتی راگه‌یاندنی ئه‌و فۆرماته‌ نوێیه‌ فیفا ڕووبەڕووی دژایەتی زۆر بووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button