ئیتاڵیاگرنگترین

رۆما چەند کاتژمێرێک لە سزایەکی قورس دوورە

Yariga App

یاریگا –

یانەی رۆما لەبەردەم چەند کاتژمێرێکی چارەنووسسازدایە تا خۆی لە سزای چاوەڕوانکراو قوتار بکات.

بەگوێرەی هەواڵێک کە سەرچاوە ئیتاڵییەکان، لەنێوشیاندا گازێتا دێلۆ سپۆرت و کاڵچیۆ مێرکاتۆ، یانەی رۆما چەند کاتژمێرێکی کەمی لەبەردەم ماوە پێش ئەوەی مانگی یۆنیۆ/حوزەیران کۆتایی بێت تا بڕی 12-13 ملیۆن یۆرۆ کۆبکاتەوە و خۆی لەگەڵ یاسای دارایی خاوێن کە یوێفا چاودێری دەکات، بگونجێنێت.

سەرچاوەکان ئەوەشیان نووسیوە کە ئەگەر یانەکەی پایتەخت، بەهەر هۆکارێک هەبووە، نەتوانێت ئەو کارە بکات ئەوا دووچاری سزای سڕکردن دەبێتەوە لە گواستنەوەی یاریزانی نوێ بۆ ریزەکانیان.

پیگەی فووتبۆڵ ئیتاڵیا بڵاویکردووەتەوە فرۆشتنی لیاندرۆ پارێدێس بە یانەی بۆکا جونیۆرز بەس نییە تا رۆما هاوتەریب بێتەوە لەگەڵ یاسا بەرکارەکەی یوێفا، بەوپێیەی نرخی ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە بە 3.5 ملیۆن یۆرۆ خەمڵێنراوە. بەوەش هێشتا ناتوانێت بگاتەوە سنووری ئەو داهاتەی بۆی دیاریکراوە.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی زانیوە کە ئەو یانەیە مووچەی ستێفان شەعراوی لە 3.5 ملیۆن یۆرۆ کەمکردووەتەوە بۆ تەنها 1.5 ملیۆن. ئەوە و هەروەها لە پلانیشیدایە دەستبەرداری ماتس هەمڵزی بەرگریکاری ئەڵمانییش بێت.

رۆما کە تازە جیان پیێرۆ گاسپێرێنی وەک راهێنەر دەستنیشان کردووە، بۆ وەرزی داهاتوو بەشداریی لە یۆرۆپالیگ دەکەن. هەربۆیە ئامانجیان گەڕانەوەیە بۆ نێو کێبڕکێی نازناوەکان. بەڵام دەبێت پێشوەخت باڵانسی خەرجی و داهاتی بەگوێرەی یاسای داریی خاوێن تەریب بکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button