
یاریگا –
دوو یاریزانی بارسێلۆنا دوو هەفتە زووتر دەست بە مەشق و راهێنان و ئامادەکارییەکانیان بۆ وەرزی نوێ دەکەن و زووتر پشووەکەیان کۆتایی پێدەهێنن.
رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ ـی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، هەریەکە لە رۆناڵد ئاراوخۆ و مارک بیرنال دوو هەفتە زووتر کۆتایی بە پشووەکەیان دەهێنن و داوایان لە بارسێلۆنا کردووە، دوو هەفتە زووتر دەست بە مەشق و راهێنانەکانیان بکەنەوە و خۆیان بۆ وەرزی نوێ ئامادە بکەن.
🚨 Araujo y Marc Bernal recortarán vacaciones para ponerse a tope
✍️ @jbatalla7 https://t.co/NcoAgvuWvb
— Mundo Deportivo (@mundodeportivo) June 29, 2025
موندۆ دیپۆرتیڤۆ راشیگەیاندووە، ئاراوخۆ و بیرنال ئەم هەفتەیە دەست بە مەشق و راهێنانەکانیان دەکەنەوە و بۆ ماوەی دوو هەفتە بەرنامە و پلانێکی تایبەت بۆ بەهێزکردنەوەی توانای جەستەییان پەیڕەو دەکەن، بۆ ئەوەی بۆ رۆژی 13ـی مانگی داهاتوو ئامادە بن.
ئاراوخۆ (24 ساڵان) و بیرنال (18 ساڵان) دەیانەوێت بۆ دوو هەفتەی دیکە کاتێک هانزی فلیک دەستی بە ئامادەکارییەکان بۆ وەرزی نوێ کرد، ئەوان لە رووی توانای جەستەییەوە تەواو ئامادە بن، کە بێرنال بەهۆی ئەوەی ساڵی رابردوو لە ئەژنۆی تووشی پێکانێکی قورس بوو، زیاتر لە 300 رۆژە لە یاریگاکان دابڕاوە و دەیەوێت بە باشترین شێوە خۆی بۆ وەرزی نوێ ئامادە بکات.