ئیسپانیا

بارسێلۆنا بۆ تۆمارکردنی یاریزانە نوێیەکان چەند ملیۆن یۆرۆی پێویستە؟

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا لە هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی خوان گارسیا و نیکۆ ویلیامس لە لالیگادا رووبەڕووی ئاستەنگی دارایی جددی دەبێتەوە.

بۆ تۆمارکردنی گرێبەستەکان، سەرەتا دەبێت یانەکە بگەڕێتەوە سەر یاسای دارایی لالیگا کە 1:1 یە، کە رێگە دەدات بۆ هەر یۆرۆیەکی داهاتی لالیگا یەک یۆرۆ خەرج بکرێت. لە کاتێکدا فرۆشتنی 475 کورسی VIP لە کامپ نۆ داهاتێکی باشی بۆ یانەکە هەبوو، بەڵام بەس نەبوو بۆ ئەوەی بە تەواوی بگەڕێتەوە بۆ مەرجە یاساییەکان، هەروەها وردبینییە ناوخۆییەکانیش رێگریان کردووە بۆ ئەوەی لالیگا گرێبەستەکان پەسەند بکات.

سەرەڕای ئەوەی خوان لاپۆرتا رازییە لە دۆخی دارایی ئێستای یانەکە، بەڵام بارسا بۆ گواستنەوەی نیکۆ کە مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی 62 ملیۆن یۆرۆیە، پێویستی بە داهاتی زیاترە تاوەکوو گواستنەوەکە تەواو بکات. تەواوکردنی کورسییەکانی VIP تا کۆتایی مانگی حوزەیران دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ جێبەجێکردنی هەندێک لە مەرجەکانی گەڕانەوە بۆ یاسای 1:1، بەڵام هێشتا پێویستی بە نزیکەی 30 ملیۆن یۆرۆ دیکەشە.

لەم رووەوە فرۆشتنی ئەو یاریزانانەی کە یانەکە پێویستی پێیان نییە وەک یاریزانانی لاماسیا بەشێکی ئەم کورتهێنانەی داپۆشیوە. هەروەها رۆشتنی یاریزانانی وەک ترینکاو، مینکسزا، مارمۆڵ و تەنانەت ئەگەری گواستنەوەی ئەنسو فاتی بۆ مۆناکۆش لە بەرنامەکانی گواستنەوەی ئەم هاوینەدان.

هاوکات لەگەڵ ئەمانەشدا ئەگەری جێهێشتنی پاو ڤیکتۆر، ئۆریێل رۆمیۆ، ئیناکی پێنا، پابلۆ تۆرێ و تەنانەت کریستینسن لەبەرچاو دەگیرێت. بێگومان فرۆشتنی رۆناڵد ئاراوخۆ، بە مووچەیەکی زۆر، دەتوانێت چارەسەرێکی خێرا بێت بۆ قەیرانی دارایی بارسا و رێگە خۆش بکات بۆ گواستنەوەی نوێ.

بابەتی زیاتر

Back to top button