ئیسپانیاراپۆرتی تایبەتگرنگترین

گۆنزالۆ گارسیا؛ ئەو یاریزانە لاوەی لە ریال مەدرید هەموو شتێکی ئاوەژوو کردەوە

'دەتوانێت لە 50 یاری 50 گۆڵ بکات'

Yariga App

یاریگا –

گۆنزالۆ گارسیا لە بەجێهێشتنی ریال مەدرید نزیکبوو، بەڵام لە مۆندیالی یانەکان هەموو شتێکی ئاوەژوو کردەوە و مانەوەی لە یانەکەی مسۆگەر کردووە، راهێنەرێکی دەڵێت ‘دەتوانێت لە 50 یاری 50 گۆڵ بکات’.

تۆڕی وەرزشی ئاتلێتیک ئاشکرایکردووە، گۆنزالۆ گارسیا هێرشبەری لاوی ریال مەدرید نزیکبوو لە ریال مەدرید بڕوات و رۆیشتنی ئەو هێرشبەرە لاوە لە یانە ئیسپانییەکە چاوەڕوانکراو بوو، کەچی بەهۆی ئاستبەرزیی لە مۆندیالی یانەکان ئەو یاریزانە هەموو بۆچوونەکانی گۆڕیوە.

ماریۆ کۆرتیگانا لە ئاتلێتیک ئاشکرایکردووە، گۆزانلۆ گارسیا لە مۆندیالی یانەکان لە هەر سێ یارییەکەی قۆناخی کۆمەڵەکان سەرەکی بووە، لەژێر سەرپەرشتی چابی ئاڵۆنسۆ دوو گۆڵ و ئەسیستێکی لەو سێ یارییە کردووە و بە ئاستە بەرزەکەی هەمووانی سەرسام کردووە.

رۆژنامەی AS ـی ئیسپانی لە ژمارەی ئەمڕۆ یەکشەممەیدا رایگەیاندووە، ژمارە 9 لە ماڵەوەیە، وەکو ئاماژەیەک گۆنزالۆ گارسیا کە خەریکە بڕیاری ریال مەدرید بۆ گواستنەوەی هێرشبەرێکی ژمارە 9 دەگۆڕێت و یانە مەدریدییەکە بیر لە گواستنەوەی هێرشبەرێکی ژمارە 9 ناکاتەوە.

رۆژنامە مەدریدییەکە راپۆرتێکی لەبارەی ئاست و ئامارەکانی هێرشبەرە لاوەکەی ریال مەدرید بڵاوکردووەتەوە، کە ئەو یاریزانە 21 ساڵانە لە 225 خولەک دوو گۆڵ و ئەسیستێکی کردووە.

Image

ریال مەدرید لە سەرەتای ئەم هاوینە بڕیاریداوە هێرشبەرێکی هاوشێوەی خۆسێلۆ بگوازێتەوە، بەڵام گۆنزالۆ گارسیا خەریکە ئەم بیرۆکەیە دەگۆڕێت و گارسیا دەبێتە یەکێک لە یاریزانە یەدەکەکان بۆ وەرزی داهاتوو، کە ئەو یاریزانە لاوە لە تیپی یەکەمی ریال مەدرید لە 9 یاری 3 گۆڵ و 2 ئەسیستی کردووە.

ئەکرەم کۆنۆر رۆژنامەنووسی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، هەریەکە لە سەندەرلاند، رۆما، لیدز یونایتد و ریال ئۆڤیێدۆ چاویان لە گارسیایە و دەیانەوێت ئەو هێرشبەرە ئیسپانییە بگوازنەوە، بەڵام بە رێژەیەکی زۆر لە یانەکەی دەمێنێتەوە.

هێرنان پێرێز راهێنەری پێشووی گارسیا لە لێدوانێکی بۆ رۆژنامەی ئاس دەڵێت :’ئەگەر 50 یاری پشت بە گارسیا ببەستیت، 50 گۆڵت بۆ دەکات’، کە گارسیا لەگەڵ ریال مەدرید کاستییا لە 73 یاری 30 گۆڵ و 7 ئەسیستی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button