رۆناڵدۆ شوێن بە ئەستێرەیەکی نەسڕ چۆڵ دەکات؟
سکای سپۆرتس زانیاری نوێ ئاشکرا دەکات

یاریگا –
فەنەرباچێ لە گواستنەوەی ئەستێرەیەکی گەورە بۆ وەرزی داهاتوو ناوەستێت.
فلۆریان پلێتێنبێرگ، رۆژنامەنووسی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، فەنەرباچێ تەواو سەرنجی خۆی لەسەر جۆن دوران، هێرشبەری نەسڕ داناوە.
ئەستێرە 21 ساڵییە کۆڵۆمبییەکە، پێشتر حەزی گەڕانەوەی بۆ ئەوروپا پیشانداوە.
سکای سپۆرتس ئاشکرایدەکات، جۆزێ مۆرینیۆ، راهێنەری یانە تورکییەکە و دوران، پەیوەندی راستەوخۆیان هەبووە و لەسەر هەموو لایەنێکی هونەری رێککەوتوون، بۆیە پێشبینی دەستپێکردنی گفتوگۆی فەرمی نێوان هەردوو یانەکە دەکرێت.
دوران لە سەرەتای ئەمساڵ بەبڕی 64 ملیۆن پاوەند لە ئاستۆن ڤیلاوە پەیوەندی بە نەسڕ کرد، لە کۆی 18 یاریدا تەنیا 12 گۆڵی لەگەڵ نەسڕ کرد.
دوران دەستپێکی کاروانی وەرزشی لەگەڵ ئێنڤیگادۆی کۆڵۆمبی دەستپێکرد، لە ساڵی 2022 پەیوەندی تیمی دووەمی چیکاگۆ فایەرەوە کرد، دواتر لە مێرکاتۆی زستانەی ساڵی 2023 بووە یاریزانی ئاستۆن ڤیلا.