تەواو؛ بارسێلۆنا دوا وادە بۆ گواستنەوەی نیكۆ ویڵیامس ئاشكرا دەكات

یاریگا –
وادەی واژۆکردنی گرێبەستی نیکۆ ویڵیامس لەگەڵ بارسێلۆنا یەکلاییبووەوە، هێرشبەرە ئیسپانییەکە بە یانەکەی راگەیاندووە دەیەوێت بچێتە یانە كاتالۆنییەكە.
نیكۆ ویڵیامس لە هاوینی 2021 لە تیمی دووەمی بیلباوەوە بۆ تیمی یەكەم بەرزكرایەوە و گرێبەستەكەی لە 2027 بەسەردەچێت.
📅 La fecha límite que se ha marcado el Barça para pagar la cláusula de Nico Williams
✍️ @VictorGlum https://t.co/JfOf8rxK7m
— Diario SPORT (@sport) June 27, 2025
بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی سپۆرت، بارسێلۆنا دەیەوێت 6ـی مانگی داهاتوو پارەی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی نیكۆ ویڵیامس بدات و ئەو بەروارە وەک دوا وادە دیارییدەكات.
نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی نیكۆ ویڵیامس لەگەڵ ئاتلێتیک بیلباو 62 ملیۆن یۆرۆیە.
یاریزانە 22 ساڵانەکەی بیلباو تاوەکو هاوینی 2027 گرێبەستی لەگەڵ یانە باسکییەکە هەیە و ئێستا لە بۆرسەی یاریزانان بەهاكەی 70 ملیۆن یۆرۆیە، وەرزی رابردوو لە 45 یاری 11 گۆڵ و 7 ئەسیستی کرد.
نیکۆ بە درێسی بیلباو لە 167 یاری 31 گۆڵ و 30 ئەسیستی کردووە و 2023/2024 جامی ئیسپانیای بۆ یانە باسکییەکە بەدەستهێنا، کە 12 ساڵە ئەو یاریزانە ئیسپانییە لە ریزی بیلباو یاریی دەکات و لە تیپی لاوانی ئەو یانەوە پێگەیشتووە.