بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

تەواو؛ مۆناكۆ گرێبەستی دوو یاریزان رادەگەینێت

Yariga App

یاریگا –

یانەی مۆناكۆی فەڕەنسی گرێبەستی هەردوو یاریزان پۆڵ پۆگبا و ئانسو فاتی رادەگەینێت.

دوای ماوەیەکی زۆر دابڕان لە لاکێشەی سەوز بەهۆی سزاکانەوە پۆڵ پۆگبا یانەی خۆی دۆزیەوە گەیشتنە رێککەوتن و تاوەكو 2027 پەیوەندی بە مۆناكۆوە دەكات.

هەروەها ئانسو فاتی بە خواستن و بۆ ماوەی وەرزێک لە بارسێلۆناوە پەیوەندی بە مۆناكۆوە دەكات.


بە گوێرەی زانیارییەكانی فابریزیۆ رۆمانۆ، پشكنینی پزیشكی بۆ هەردوو یاریزان پۆڵ پۆگبا و ئانسو فاتی ئامادەیە، هەردوو یاریزان ئێوارەی پێنجشەممە گەیشتنە مۆناكۆ.

پلانەكە بەتەواوی وەک خۆی دەڕوات و چاوەڕواندەكرێت بەمزووانە هەردوو گرێبەستەكە رابگەیەندرێن.

مۆناكۆ وەرزی رابردوو بە كۆكردنەوەی 61 خاڵ لە ریزبەندی سێیەمی خولی فەڕەنسی كۆتایی بە وەرزی 2024/25 هێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button