
یاریگا –
یانەی ئاتلێتیک بیلباو لە هەمبەر فشارە زۆرەکانی بارسێلۆنا ئارامیی زیاتری نەنواند و خۆی گەیاندە لای بەرپرسانی خولی تۆپی پێی ئیسپانی.
یانەی بارسێلۆنا دوو هاوینی لەسەریەکە بێ وچان راوی نیکۆ ویلیامز دەکات. دوای ئەوەی هاوینی رابردوو تەنها چەند هەنگاوێک لێی دووربوو، ئەم هاوینەش کاتی بەفیڕۆ نەدا و چ لە یاریزانەکانەوە چ لەلایەن دێکۆی بەڕێوەبەری وەرزشی کاتالوونیەکانەوە جموجووڵ و لێدوانی جیاوزیان پیشانی ئەستێرەی یانە باسکیەکە داوە بۆ سەرنجڕاکێشانی و پەلکێشکردنی بۆ بارسا.
تەواو؛ کاتی واژۆکردنی گرێبەستی نیکۆ ویڵیامس لەگەڵ بارسێلۆنا ئاشکرابوو
لە نوێترین پێشهاتدا, یانە باسکیەکە بڵاویکردووەتەوە کە لەگەڵ بەرپرسانی لالیگا لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا کۆبوونەتەوە بۆ تێگەشتن و وەڵامدانەوەی ئەو سکاڵایایە بە سەرپەرشتیارانی خولەکەیان گەیاندبوو سەبارەت بە هەوڵەکانی بارسا بۆ گواستنەوەی نیکۆ سەرباری ئەوەی کاتالوونییەکان هێشتا لەو قەیرانە داراییەی تێیکەوتبوون قوتاریان نەبووە.
بارسێلۆنا دەبێت داهاتەکانی لەگەڵ خەرجییەکانی رێکبخاتەوە تا هاوتەریب لەگەڵ یاسای 1:1ی تایبەت بە پابەندییە داراییەکان خۆی بگونجێنێت و پێشێلی نەکات.
لە درێژەی بڵاوکراوەکەیاندا هاتووە کە ویلیامز گرێبەستەکەی تا کۆتایی مانگی حوزەیران/یۆنیۆی ساڵی 2027 دەخایەنێت کەچی بارسێلۆنا لە رێگەی دێکۆی بەڕێوەبەریانەوە و بە لێدوانێکی خوان لاپۆرتای سەرۆکیانەوە ئەوەیان پیشانداوە کە یانەکەیان لە چوارچێوەی ماددەی سەرەوە یاریزان بکڕن.
ℹ️ Meeting with @LaLigaEN
Athletic Club is grateful for the clarity provided by the organisation that defends the interests of all its clubs.
Within the topic of financial fair play, FC Barcelona’s ability to sign players was discussed, among other issues.
— Athletic Club (@Athletic_en) June 26, 2025
هێشتا دیار نییە ئەم گێرمەوکێشەی نێوان بارسا و بیلباو لەلایەک و، نیکۆ و یانەکەشی لەلایەکی دی چ ئاکامێکی دەبێت تا ئەوکاتەی بەرپرسانی لالیگا بەفەرمی هەڵوێستی خۆیان رادەگەیەنن.
بیلباو وەرزی داهاتوو بەشداریی چامپیۆنزلیگ دەکات و نایەوێ بۆ ئەو پاڵەوانێتیە گەورەیە هەروا بەئاسانی سوپەرستارە 22 ساڵییەکەی لەدەستبدات.