ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ کاتی واژۆکردنی گرێبەستی نیکۆ ویڵیامس لەگەڵ بارسێلۆنا ئاشکرابوو

ئەمڕۆ نیکۆ بڕیاری کۆتایی خۆی بە بیلباو گوتووە و خەریکە ڤیدیۆی پەیامی ماڵئاوایی ئامادە دەکات

Yariga App

یاریگا –

وادەی واژۆکردنی گرێبەستی نیکۆ ویڵیامس لەگەڵ بارسێلۆنا یەکلایی بووەوە، هێرشبەرە ئیسپانییەکە بە یانەکەی راگەیاندووە دەیەوێت بچێتە ریزەکانی بارسێلۆنا و هەفتەیەکی دیکە گرێبەستەکەی واژۆ دەکات.

رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆـی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، ئەمڕۆ سێشەممە نیکۆ ویڵیامس بە یانەی ئاتلێتیک بلباوی راگەیاندووە، دەیەوێت لەم هاوینە بچێتە ریزەکانی بارسێلۆنا و رۆژی سێشەممە یان چوارشەممەی هەفتەی داهاتوو (1 یان 2ـی مانگی داهاتوو) نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی دەدات کە 58 ملیۆن یۆرۆیە و 4 ملیۆن یۆرۆش وەکو باج دەچێتە سەر نرخەکە.

نیکۆ رۆدریگێز رۆژنامەنووسی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، نیکۆ ویڵیامس خەریکە ڤیدیۆی پەیامی ماڵئاوایی کردنی ئامادە دەکات، بۆ ئەوەی دوای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی ئاڕاستەی هاندەرانی بیلباوی بکات.

نیکۆ ویڵیامس کۆتایی هەفتەی داهاتوو 62 ملیۆن یۆرۆ وەکو نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بە کۆمەڵەی لالیگا دەدات بۆ ئەوەی یەکسەر گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا رابگەیەنرێت، کە  نیکۆ ویڵیامس دوای خوان گارسیا دەبێتە دووەم یاریزان لەم هاوینە بە هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بچێتە ریزەکانی بارسێلۆنا.

یاریزانە 22 ساڵانەکەی بلباو تاوەکو هاوینی 2027 گرێبەستی لەگەڵ یانە باسکییەکە هەیە و ئێستا لە بۆرسەی یاریزانان بەهایەکەی 70 ملیۆن یۆرۆیە، وەرزی رابردوو لەگەڵ بلباو لە 45 یاری 11 گۆڵ و 7 ئەسیستی کرد.

نیکۆ بە درێسی بیلباو لە 167 یاری 31 گۆڵ و 30 ئەسیستی کردووە و 2023/2024 جامی ئیسپانیای بۆ یانە باسکییەکە بەدەستهێنا، کە 12 ساڵە ئەو یاریزانە ئیسپانییە لە ریزی بیلباو یاریی دەکات و لە تیپی لاوانی ئەو یانەوە پێگەیشتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button