فەرمی؛ مانچێستەر یونایتد رۆیشتنی ئەستێرەیەکی یانەکەی راگەیاند

یاریگا –
مانچێستەر یونایتد رۆیشتنی کریستیان ئێریکسن ـی لە یانەکەی راگەیاند و سوپاسی ئەو ناوەڕاستکارە دانیمارکییەی کردووە.
یانەی مانچیستەر یونایتدی ئینگلیزی بەفەرمی رۆیشتنی کریستیان ئێریکسن ناوەڕاستکاری دانیمارکی یانەکەی راگەیاندووە، کە ئەو یاریزانە 33 ساڵانە گرێبەستەکەی لەگەڵ شەیتانە سوورەکان کۆتایی هات و بێ یانە ماوەتەوە و دەتوانێت بە گرێبەستێکی ئازاد روو لە یانەیەکی دیکە بکات.
A great Dane ❤️🇩🇰
You’ll always be welcome at United, Christian 🫶 pic.twitter.com/r7m7i8OgEp
— Manchester United (@ManUtd) June 26, 2025
ئێریکسن (33 ساڵان) هاوینی 2022 لە برێنتفۆردەوە پەیوەندی بە ریزەکانی مانچێستەر یونایتد کرد و لەگەڵ شەیتانە سوورەکان لە 107 یاری 8 گۆڵ و 19 ئەسیستی کردووە و جامی کاراباو و جامی یەکێتی ئینگلتەرای لەگەڵ یانەکە بەدەستهێنا.
هێشتا داهاتووی ئێریکسن دیار نییە و چەند یانەیەکی ئینگلیزی لەسەر هێڵن بۆ ئەوەی ناوەڕاستکارە دانیمارکییەکە بگوازنەوە ریزەکانیان، کە یانەی رێکسامی ئینگلیزی لە چامپیۆنشیپ یەکێکە لەو یانانەی دەیەوێت ئێریکسن پەلکێش بکات.