ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

چاوەڕواننەکراو؛ ئامانجەکەی بارسێلۆنا گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێ دەکاتەوە

پێریسیچ نزیکە بۆ ماوەی دوو ساڵ گرێبەستەکەی لەگەڵ ئایندهۆڤن نوێبکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

ئیڤان پێریسیچ کە لەلایەن هانزی فلیکەوە داوا دەکرێت بگوازرێتەوە بارسێلۆنا، لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ ئایندۆڤنی هۆڵەندی نزیکبووەتەوە.

فابریزیۆ رۆمانۆ، رۆژنامەنووسی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، ئیڤان پێریسیچ هێرشبەری کڕواتی نزیکە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ئایندهۆڤن نوێبکاتەوە، لەکاتێکدا هانزی فلیک راهێنەری بارسێلۆنا داوای لە یانەکەی کردووە لەم هاوینە ئەو هێرشبەرە کڕواتییە بۆ یەدەکی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی بگوازرێتەوە کامپ نوو.

رۆژنامەنووسە ئیتاڵییەکە راشیگەیاندووە، بەهۆی سەرقاڵبوونی بارسا بە گرێبەستی نیکۆ ویڵیامس، پێریسیچ لە مانەوەی لە ئایندهۆڤن نزیکبووەتەوە.

هێرشبەرە 36 ساڵانەکەی ئایندهۆڤن ئەم هاوینە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی کۆتایی دێت و نزیکە بۆ ماوەی دوو ساڵ گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە هۆڵەندییەکە نوێبکاتەوە، کە لە 35 یاری 16 گۆڵ و 11 ئەسیستی بە درێسی ئایندهۆڤن کردووە.

پێریسیچ پێشتر درێسی تۆتێنهامی ئینگلیزی، ئینتەر میلانی ئیتاڵی، فۆلفسبۆرگ و بایرن میونشن و بۆڕووسیا دۆرتموندی ئەڵمانی پۆشیوە و ئێستا لە بۆرسەی یاریزانان بەهایەکەی 1.5 ملیۆن یۆرۆیە.

پێشتر دێکۆ بەڕێوەبەری وەرزشی بارسێلۆنا رایگەیاندبوو، بەنیازن فێران تۆرێس وەکو هێرشبەری سەرەڕم بۆ یەدەکی لیڤاندۆڤسکی بەکار بهێنن و لە مێرکاتۆی ئەم هاوینە بیر لە گواستنەوەی هێرشبەری سەرەڕم ناکەنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button