
یاریگا –
سەرۆک و سەرجەم ئەندامانی لیژنەی تەکنیکی ناوبژیوانانی ئیسپانیا دوورخرانەوە.
رادیۆی کادینا سێر ئاشکرایکردووە، رافایێل لوزان، سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا بڕیاریداوە تەواوی ئەندامانی لیژنەی تەکنیکی ناوبژیوانانی ئیسپانیا لە پۆستەکانیان دووربخاتەوە ئەمەش بەهۆی ئەو رووداوانەی بەدرێژای وەرزی رابردووی لالیگا و جامی شای ئیسپانیا روویاندا.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رادیۆ ئیسپانییەکە، مەدینە کانتالێخۆ سەرۆکی لیژنەکە، کلۆس گۆمێز بەرپرسی ڤار، هەروەها ئەندامانی دیکەی لیژنەکە لیزۆندۆ کۆرتێز، گۆنزالێز ڤاسکێس و لێسما لۆپێز لە پۆستەکانیان دوورخراونەوە.
🚨🚨 La RFEF destituye a toda la CÚPULA del Comité Técnico de Árbitros
👉 El presidente Medina Cantalejo, junto a Clos Gómez, Rubinos Pérez, y los vicepresidentes Lizondo Cortés, González Vázquez y Lesma López, cesados
🎙️ Informa @hectorglez29https://t.co/TdJd2Y0nLo
— El Larguero (@ellarguero) June 26, 2025
بەیاننامەی فەرمی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا رەزامەندی لەسەر نوێکردنەوە و گۆڕانکاری لە لیژنەی تەکنیکی ناوبژیوانانی ئیسپانیا دەربڕی.
ئەم بڕیارەش رەنگدانەوەی خواستی دەستپێکی سەردەمێکی نوێیە لە بواری ناوبژیوانیدا، بناغەیەکی مۆدێرنتر بۆ کارەکانی لیژنەکە دادەنرێت و گۆڕانکاری و چاکسازی لە پێکهاتەکەیدا دەکرێت.
مەدینە کانتالێخۆ، لەماوەی چوار ساڵی رابردوو سەرۆکی لیژنەکە بووە، بەڵام بەردەوام کێشەی لەگەڵ یانە دیارەکانی وەک ریال مەدرید و بارسێلۆنا هەبووە.
وەرزی رابردووش کێشەکان گەیشتنە لووتکە و تاوەکو کار گەیشتە ئەوەی ریال مەدرید هەڕەشەی کشانەوە لە یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا بکات.