ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترینمۆندیالی یانەکان

برایم دیاز نوێترین زانیاری له‌باره‌ی ته‌ندروستی ئێمباپێ ئاشكرا ده‌كات

Yariga App

یاریگا –

برایم دیاز، ئەستێرەی مەغریبی، بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی ئەوە دەکات له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی ئالۆنسۆ  له‌ پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی ریال مه‌درید یاریی بكات.

راهێنەرە نوێیەکەی ریال مه‌درید لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا پێش یاریی کۆتایی جامی جیهانی یانەکان بەرامبەر سالزبۆرگ ستایشی دیازی کرد و رایگەیاند، توانای گۆڕینی ئەنجامی یارییەکانی هەیە، له‌سه‌ره‌تا یان وەک یاریزانی یەدەگ بێتە ناو یاریگا ئه‌و كاریگه‌ری له‌سه‌ر یارییه‌كه‌ دروست ده‌كات.


دیاز  پێش یاریی سالسبۆرگ به‌شداری كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی كرد و گوتی،

به‌رده‌وام له‌ تیپه‌كه‌م هەستم بە گرنگی کردووە، هەمیشە لە ئاستێکی باشدا بووم و گۆڵی گرنگم كردووه‌، ئێستا راهێنەرێکی نوێمان هەیە کە بەڕاستی لێهاتوویی خۆی نیشانداوە، ئەو یانه‌كه‌ بە باشی دەناسێت و لە پێداویستییەکانی یانەکە تێدەگات، دڵخۆشم کە ئه‌و راهێنه‌ری تیپه‌كه‌یه‌ و له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی ئه‌و یاریی ده‌كه‌م.


دیاز وەڵامی ئەگەری یارییكردن له‌ شوێنی رۆدریگۆی دایەوە، به‌تایبه‌ت باس له‌ رۆیشتنی یاریزانه‌ به‌رازیلیه‌كه‌ ده‌كرێت بۆ خولی ئینگلیزی.

هەموومان دەزانین رۆدریگۆ چەند باشە و چەند گرنگە بۆ تیپەکە، خۆشحاڵم بە بوونی ئەو لەگەڵمان، ئاواته‌خوازم ئه‌و له‌ ریال مه‌درید بمێنێته‌وه‌ و سه‌ركه‌وتووبێت، من دەمەوێت لە پێکهاتەی سەرەکیدا یاریی بکەم، بۆمن گرنگ نیه‌ له‌كام شوێنی یاریگا یاریی ده‌كه‌م ده‌مه‌وێت باشترین ئاست پێشكه‌ش بكه‌م، دەمەوێت به‌هه‌موو توانام هه‌وڵبده‌م  بۆ ئەوەی ببم بە یاریزانی سەرەکی.

لەبارەی دۆخی جەستەیی کیلیان ئێمباپێی کە بەهۆی کێشەی تەندروستییەوە بۆ سێیەمین یاریی لەسەریەک لە قۆناخی کۆمەڵەکاندا دوورکەوتووەتەوە گوتی،

ئێستا کیلیان باری تەندروستی باشە، بەڕاستی دەمەوێت بگەڕێتەوە، چونکە یاریزانێکی گەورەیە، ئه‌و مه‌شقه‌كان ده‌كات و له‌ژووری جلگۆرینش له‌گه‌ڵمان ده‌بێت به‌مزووانه‌ له‌ یاریگا ده‌یبیننه‌وه‌.

له‌ كۆتاییدا دیاز گوتی، ده‌مانه‌وێت له‌ جامی جیهانی یانه‌كان ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش بكه‌ین و بتوانین نازناوه‌كه‌ ببه‌ینه‌وه‌، ئیمه‌ خاوه‌ن باشترین یاریزانه‌كانی جیهانین و له‌ باشترین یانه‌ی جیهان یاریی ده‌كه‌ین.

بابەتی زیاتر

Back to top button