ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

کۆمۆ لە گواستنەوەی ئەستێرەیەکی ئیسپانی نزیکبووەتەوە

جارێکی دیکە دەگەڕیتەوە سێریا ئەی

Yariga App

یاریگا –

کۆمۆ ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەشی مۆراتا کردووە و نزیکە ئەو هێرشبەرە ئیسپانییە بگوازێتەوە ریزەکانی.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، یانەی کۆمۆی ئیتاڵی ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەش کردووە بۆ ئەوەی ئالڤارۆ مۆراتا هێرشبەری ئیسپانی بگوازێتەوە ریزەکانی، کە ئەو هێرشبەرە ئیسپانییە لە گاڵاتەسەرای تورکی نامێنێتەوە و لە ئەیسی میلانیش بەردەوام نابێت.

جیانلوکا دی مارزیۆ رۆژنامەنووسی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، یانەی کۆمۆ لەگەڵ بەڕێوەبەری کارەکانی ئالڤارۆ مۆراتا کۆبووەتەوە و هەردوولا لە رێککەوتن نزیکن، هێرشبەرە ئیسپانییەکە نزیکە دوای شەش مانگ جارێکی دیکە بگەڕێتەوە ئیتاڵیا و وەرزی داهاتوو لە سێریا ئەی یاریی بکاتەوە.

پێشتر سیسک فابریگاس راهێنەری کۆمۆ لەگەڵ مۆراتا گفتوگۆی کردووە و لەبارەی گواستنەوەی هێرشبەرە ئیسپانییەکە بۆ یانە ئیتاڵییەکە گفتوگۆیان کردبوو.

هێرشبەرە 32 ساڵانەکە ئێستا لە بۆرسەی یاریزانان بەهایەکەی 11 ملیۆن یۆرۆیە و تاوەکو هاوینی 2028 گرێبەستی لەگەڵ ئەیسی میلان هەیە، مانگی فێبرایەری ئەمساڵ بە خواستن بۆ ماوەی شەش مانگ رووی لە ریزەکانی گاڵاتەسەرای کرد.

مۆراتا پێشتر لە ئیتاڵیا درێسی یوڤێنتوسیشی پۆشیوە و وەرزی رابردوو لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بە درێسی ئەیسی میلان و گاڵاتەسەرای لە 41 یاری 13 گۆڵ و 5 ئەسیستی کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button