گرنگترینمۆندیالی یانەکان

فیفا لێکۆڵینەوە لەبارەی مشتومڕی نێوان رۆدیگەر و کابرال دەکات

Yariga App

یاریگا –

لێکۆڵینەوە لە مشتومڕی نێوان رۆدیگەر و کابرال دەکرێت کە لە یاریی ریال مەدرید و پاچوکا لە مۆندیالی یانەکان لە نێوان ئەو دوو یاریزانە روویدا.

خۆسیێ فیلێکس دیاز رۆژنامەنووسی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، هێشتا لێکۆڵینەوەکان لەبارەی مشتومڕەکانی نێوان ئەنتۆنیۆ رۆدیگەر و گوستاڤۆ کابرال بەردەوامە، کە هەردوو یاریزانەکە بەوە تۆمەتبارن دروشمی رەگەزپەرستی و توندڕەوییان لەدژی یەکتری بەکار هێناوە.

فیلێکس دیاز راشیگەیاندووە، ئەوەی تاوەکو ئێستا فیفا لە لێکۆڵینەوەکان پێیگەیشتووە رۆدیگەر سووکایەتی بە یاریزانەکەی پاچوکا کردووە و ئەویش وەڵامی داوەتەوە و بە ترسنۆک بانگی کردووە، هێشتا لیکۆڵینەوەکان لەبارەی ئەو مشتومڕە بەردەوامە.

کاپتنەکەی پاچوکا دوای یارییەکەیان بەرامبەر ریال مەدرید لەبارەی مشتومڕەکانی لەگەڵ بەرگریکارە ئەڵمانییەکە رەتیکردەوە هیچ درووشمێکی رەگەزپەرستی بەکارهێنابێت و گوتی من تەنیا بە رۆدیگەرم گوتووە ‘ترسنۆکی نەفرەتی’.

بابەتی زیاتر

Back to top button