تەواو؛ یاریزانێکی لیڤەرپوول دەچێتە یانەیەکی بۆندسلیگا

یاریگا –
جارێل کوانساهـ بەرگریکاری لیڤەرپوولی ئینگلیزی بەرامبەر 30 ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە ریزەکانی بەری لیڤەرکوزنی ئەڵمانییەوە دەکات و تاوەکو هاوینی 2030 گرێبەستەکەی واژۆ دەکات.
فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، جارێل کوانساهـ بەرامبەر 30 ملیۆن پاوەند روودەکاتە ریزەکانی بایەر لیڤەرکوزن، کە بەگوێرەی ئاست و دەستکەوتەکانی دەکرێت 5 ملیۆن پاوەندی دیکە بچێتە سەر گرێبەستەکەی.
🚨🔴⚫️ Jarell Quansah to Bayer Leverkusen, here we go! Deal agreed for £30m initial fee plus £5m add-ons.
𝐄𝐱𝐜𝐥𝐮𝐬𝐢𝐯𝐞 𝐝𝐞𝐭𝐚𝐢𝐥: Liverpool will have a 𝐛𝐮𝐲 𝐛𝐚𝐜𝐤 𝐜𝐥𝐚𝐮𝐬𝐞 for Quansah to keep future control of the player.❗️
Contract until June 2030. ✅🏴 pic.twitter.com/5GEScvp1CH
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) June 22, 2025
رۆمانۆ راشیگەیاندووە، بەگوێرەی بەندێکی گرێبەستەکەی کوانسا لە داهاتوو لیڤەرپوول ئەگەر بیەوێت بە بڕە پارەیەکی دیاریکراو دەتوانێت بەرگریکارە 22 ساڵانەکە بگوازێتەوە ریزەکانی، کە ئێستا ئەو بەرگریکارە ئینگلیزییە لە بۆرسەی یاریزانان بەهایەکەی 20 ملیۆن یۆرۆیە.
کوانساهـ لە لیڤەرپوول پێگەیشتووە و لەوەتەی ساڵی 2023 سەرخراوەتە تیپی یەکەم، ئەم بەرگریکارە لاوە وەرزی رابردوو لەگەڵ رێدز لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان لە 25 یاری هەزار و 290 خولەک بەشداریی کردووە، کە کوانساهـ دەتوانێت لە دڵی بەرگری و لای راست یاریی بکات.