ئیسپانیاگرنگترین

یانەکەی پیکێ گەیشتە ریزی یانە پلە دووەکانی ئیسپانیا

Yariga App

یاریگا –

یانەی ئاندۆرا کە لەلایەن جیرارد پیکێ خاوەندارییەتی دەکرێت بۆ دووەمجار لە مێژووی یانەکە گەیشتە ریزی یانە پلە دووەکانی ئیسپانیا.

یانەی ئاندۆرای ئیسپانی کە ساڵی 2019 لەلایەن جیرارد پیکێ یاریزانی پێشووی یانەی بارسێلۆنا و هەڵبژاردەی ئیسپانیاوە کڕایەوە، بەفەرمی گەیشتە ریزی یانە پلە دووەکان و هەنگاوێک لە سەرکەوتنی بۆ لالیگا دوورە، لەکاتێکدا پیکێ ساڵی 2019 کە پشکەکانی یانەکەی کڕییەوە، یانەی ئاندۆرا لە ریزی یانە پلە پێنجەکان بوو.

Image

ئاندۆرا لە دوایین یاریی خۆی لە ریزی یانە پلە سێیەکان، بە ئەنجامی 1-0 لە پۆنفێرادینای بردەوە و لە ماوەی سێ ساڵدا بۆ جاری دووەم بلیتێکی گەیشتنی بە ریزی یانە پلە دووەکانی ئیسپانیا مسۆگەرکرد، کە پیکێ خاوەنی یانەکە لەو یارییە لەناو یاریگا ئامادەبوو، دوای سەرکەوتنەکەیان لەگەڵ یاریزانانی ئاندۆرا ئاهەنگی سەرکەوتنی گێڕا.

ئاندۆرا پێشتر گەیشتبووە ریزی یانە پلە دووەکانی ئیسپانیا، بەڵام ساڵی 2024 دوای دوو ساڵ مانەوەی لە ریزی یانە پلە دووەکان، دابەزیییەوە ریزی یانە پلە سێیەکانی ئیسپانیا.

یانەی ئاندۆرا ساڵی 1942 دامەزراوە و کەوتووەتە هەرێمی کەتەلۆنیا و پێشتر پیکێ نزیکەی نیو ملیۆن یۆرۆ پارەی دا بۆ ئەوەی یانەکە لە مایەپووچبوون بپارێزێت و بیگەڕێنێتەوە ئاستی خولە جیاوازەکانی تۆپی پێی ئیسپانیا، کە ساڵی 2022 بۆیەکەمجار لە مێژووی یانەکە گەیشتە ریزی یانە پلە دووەکان، بەڵام ساڵی رابردوو جارێکی دیکە یانەکە دابەزییەوە ریزی یانە پلە سێیەکان.

Back to top button