ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

تەواو؛ لیڤاندۆڤسکی داهاتووی وەرزشی خۆی دیارییدەکات

رۆژنامەی سپۆرت دوایین پەرەسەندن ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

پێدەچێت رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی لە ماوەیەکی نزیکدا پەیوەندی بە یانەیەکی سعوودییەوە بکات.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، لە سعوودیە تەواو متمانەیان بە گواستنەوەی لیڤاندڤسکییە، بەڵام دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی لە هاوینی ساڵی 2026.

لەوەتەی پەیوەندی بە بارسێلۆناوە کردووە، بەردەوام ناوی لیڤاندۆڤسکی بە یانەکانی سعوودیە بەستراوەتەوە، بەڵام هیچ جووڵەیەکی فەرمی نەبووە.

هیچ گفتوگۆیەک بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەستێرە پۆڵەندییەکە لە بارسێلۆنا نەکراوە، یاریزانەکەش دەیەوێت تاوەکو تەواوبوونی گرێبەستەکەی یاریی بۆ یانەکە بکات.

رۆژنامەی ریازییەی سعوودی لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار بڵاویکردووەتەوە، لیڤاندۆڤسکی بە ژینگەی وەرزشی سعوودیە سەرسامە و لەوانەیە لە داهاتوودا یاریی لە خولەکە بکات.

گوتەبێژی ئاژانسی گۆڵ، کە تایبەتە بە گواستنەوەی یاریزانان و سەرپەرشتی لیڤادۆڤسکیش دەکات بە رۆژنامەی سپۆرتی راگەیاندووە؛

تاوەکو ئێستا هیچ جۆرە گفتوگۆییەک لە نێوان ئێمە و یانەکانی سعوودییە نییە، بەڵام ئەمە پەیوەستە بە یانەکانی سعوودیە و بزانین لە 2026 چی روودەدات.

بەگوێرەی قسەکانی ئاژانسەکە بێت، هیچ جۆرە گفتوگۆییەک بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی لیڤاندۆڤسکی لە بارسێلۆنا نەکراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button