ئیسپانیاگرنگترین

ئێستا؛ زانیاری نوێ لەبارەی نەخۆشییەکەی کیلیان ئێمباپێ ئاشکرا دەکرێت

سوپەر کیلیان دەگەڕێتەوە..

Yariga App

یاریگا –

دۆخی تەندروستی کیلیان ئێمباپێ بەرەو باشبوون دەچێت و ئەمڕۆ هەندێک مەشقی تایبەتی کردووە.

رۆژنامەنووسی رادیۆی کۆپێ، ئارانچا رۆدریگێز بڵاویکردووەتەوە، دۆخی تەندروستی کیلیان ئێمباپێ باشتر بووە، ئەمڕۆ لەو هۆتێلەی لێی دەمێننەوە هەندێک مەشقی هەوایی کردووە و خۆی بۆ گەڕانەوە بۆ یاریکردن ئامادە دەکات.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەمڕۆ دانی کارڤاخالیش لە هۆتێل ماوەتەوە، بەهۆی ئازاری ملی بەشداری مەشقە بە کۆمەڵەکانی نەکردووە و لە هۆتێلەکە لەژێر رێنمایی پزیشکی توانای جەستەیی مەشقی کردووە.

دوێنێ پێنجشەممە، 19ـی حوزەیران، یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بەیاننامەیەکی لەبارەی تەندروستی کیلیان ئێمباپێ هێرشبەری فەڕەنسی یانەکەی بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاند، لە گەدە و هەناوی تووشی هەوکردن بووە و ئێستا لە نەخۆشخانە خەوێنراوە، کە بەهۆی تێکچوونی تەندروستی نەیتوانی لە یارییەکەی هیلال لە مۆندیالی یانەکان ئامادە بێت.

ئێمباپێ لەگەڵ شاندی یانەکەی گەشتی ئەمریکای کردووە بۆ ئەوەی بەشداریی مۆندیالی یانەکان بکات، بەڵام بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەشی نەیتوانی بەرامبەر هیلال یاریی بکات کە هەردوولا 1-1 یەکسانبوون.

ریال مەدرید: ئێمباپێ تەندروستی تێکچووە و لە نەخۆشخانە خەوێنراوە

بابەتی زیاتر

Back to top button