عێراقکوردستان

نیاز محەمەد: ئەو ئەرکەی لەسەرمان بوو بەرامبەر قوەجەوییە بە تەواوی جێبەجێمان کرد

هەولێر سەرکەوتنێکی گرنگ و مێژوویی بە دەستهێنا

Yariga App

یاریگا –

دوای سەرکەوتنە گرنگەکەیان بەرامبەر قوەجەوییە، نیاز محەمەد دەڵێ ئەرکی خۆمان بە تەواوی جێبەجێ کرد.

لە گەڕی 36ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، هەولێر لە دەرەوەی یاریگای خۆی سەرکەوتنێکی گرنگ و مێژوویی بەرامبەر قوەجەوییە بە دەستهێنا و 2 _ 1 یارییەکەی لێ بردەوە، لەم یارییەدا هەشت یاریزانی کورد بە شێوەی سەرەکی یارییان دەکرد.

نیاز محەمەد یاریزانی هەولێر کە لەم یارییەدا کاپتنی تیپەکەی بوو ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد، دوای تەواو بوونی یارییەکە گوتی:

پیرۆزبایی ئەم سەرکەوتنە لە دەستەی راهێنەران و یاریزانەکان و سەرجەم هاندەرانی هەولێر دەکەم، ئەم بردنەوەیە گرنگی تایبەتی هەبوو بۆ ئێمە چونکە لە کاتێکدابوو کە تیپەکە بە بارودۆخێکی باشدا گوزەر ناکات، بەڵام بە هەوڵی هەمووان و جێبەجێکردنی پلانەکانی راهێنەر وایکرد ئەو ئەرکەی لەسەرمان بێت بە تەواوی جێبەجێی بکەین. هەوڵدەدەین دوو یاریی داهاتووش سەرکەوین و لە پلەیەکی باش کۆتایی بەم وەرزە بهێنین.

بەم سەرکەوتنە هەولێر کۆی خاڵەکانی گەیاندە 47 خاڵ و لە ریزبەندی 12ـەی خولەکە دێت، قوەجەوییەش بە 57 خاڵ لە ریزبەندی پێنجەمی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق مایەوە.،

بابەتی زیاتر

Back to top button