بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

چاوەڕواننەکراو؛ بارسێلۆنا گفتوگۆی راستەوخۆی کردووە بۆ گواستنەوەی یاریزانێکی خەلیجی

Yariga App

یاریگا –

یانەی بارسێلۆنا قاڵبووەتەوە لە پلانەکانی گواستنەوەیاندا و دەیانەوێ بە تەواوترین شێوەی وەرزی نوێ دەستپێبکەن. بۆ ئەو مەبەستەش لە ئامانجێکی دیکە چووەتەپێشەوە.

لە چەند مێرکاتۆر رابردوودا یانەکە بەهۆی تەنگەژە داراییەکانیەوە دەستبەستراوبوو لەوەی بتوانێ گرێبەستی بەرچاو ئەنجام بدات. لەگەڵ هاتنی هانزی فلیکیشی لە هاوینی رابردوو تەنها توانیان دانی ئۆڵمۆ بگوازنەوە.

لە ئێستادا جگە لە هەوڵەکانیان بۆ نیکۆ ویلیامز لە ئاتلێتیک بیلباو، لویس دیازی لیڤەرپوول و ڤاندرسنی یاریزانی مۆناکۆ کە ئەمەیەنا ئەمڕۆ وەک زانیاریی لە مێدیاکان بڵاوکرایەوە، ناوێکی چاوەڕواننەکراوی دیکەش زیاد بووە.

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، یانە کاتالوونیەکەی چووەتە گفتوگۆی راستەوخۆوە بۆ گواستنەوەی روونی بەرداخچی.

روونی بە رەگەز کوێتیە و هەر لەو وڵاتەی کەنداویش لەدایکبووە. ئێستا لە یانەی کۆپێنهاگنی دانیمارکیە و لەسەر ئاستی هەڵبژاردەش بۆ سویدی خوار تەمەنی 17 و 22 ساڵان یاریی کردووە و دەکات.

رۆمانۆ نووسیوەتی هەوڵەکانی بلاوگرانا بۆ دەستکەوتنی تواناکانی روونی 19 ساڵان کە لە پێگەی هێرشبەریی و باڵی چەپ یاریی دەکات، هیچ پەیوەندییەکی بە نیازەکانی ئەو یانەیەوە نییە بۆ گواستنەوەی نیکۆ ویلیامز کە دەگوترێت نزیکە لە یەکلاییکردنەوە. ئەوەش واتا بارسا بەجارێک دوو یاریزان بۆ ئەو پێگەیە دەگوازێتەوە.

لە درێژەی زانیارییەکانی رۆمانۆدا هاتووە کە بارسا جیدیە لە هەوڵەکانی بۆ بەدەستهێنانی تواناکانی یاریزانە بەرەگەز کوێتیەکە و بۆ ئەو مەبەستەش پەیوەندی راستەوخۆی بە یانە دانیمارکیەکەوە کردووە.

بارسا لەم نیازەیاندا بێ رکابەر نیین، بەوپێیەی رۆژنامەنووسە ئیتاڵیەکە ئەوەشی زانیوە کە یانەی پۆرتۆی پۆرتوگالی دوو هەفتە پێش ئێستا ئۆفەریان پێشکەشی کۆپێنهاگن کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button