گرنگترینمۆندیالی یانەکان

ئەوەی هیلال بەرامبەر ریال کردی چارەکە سەدەیەک لە یانە مەدریدیەکە رووی نەدابوو

Yariga App

یاریگا –

یانەی ریال مەدرید بە سەرپەرشتی چابی ئالۆنسۆ کە یەکەم یاریی فەرمی خۆی بوو وەک راهێنەری نوێی شاهانەکان، ژمارەیەکی خراپیان تۆمارکرد لەسەر دەستی هیلالی سعوودی لە میانی یەکەمین یاریی کۆمەڵەی 8ی مۆندیالی یانەکان.

ریال لە رێگەی گۆنزالۆ گارسیا لە خولەکی 34 گۆڵی یەکسانبوونی تۆمارکرد. بەڵام دوای تەنها 7 خولەک روبن نیڤێس بە لێدانی سزا ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە. ئەگەرچی تیمەکەی ئالۆنسۆ هەلی بردنەوەی یارییەکەیان بۆ رەخسایەوە کاتێک لە خولەکدا لێدانێکیان بۆ هەژمارکرا، بەڵام فێدریکۆ ڤاڵڤێردی نەیتوانی گۆڵی پێ تۆماربکات و یاسین بونۆ گەڕاندیەوە.

بەگوێرەی ئامارێک کە تۆڕی ئۆپتا بڵاویکردووەتەوە، ئەوە یەکەمین جار بوو لەوەتەی ساڵی 2000 کە ریال مەدرید یارییەکی مۆندیالی یانەکان (بە وەشانەکەی پێشووشەوە) نەباتەوە. ئەوەش واتا چارەکە سەدەیەک بوو ریال نە تووشی دۆڕان نە یەکسان هاتبوو لەو پاڵەوانێتیەدا.

هیلالی سعوودی توانی زنجیرە بردنەوەکانی پاشاکەی ئەورووپا رابگرێت کە 11 سەرکەوتنی یەک لەدوای یەکی تۆمارکردبوو.

مەدریدیەکان کە 5 جار جامی جیهانی یانەکانی بردووەتەوە، لەم وەشانە نوێیەدا لە کۆتا کۆمەڵە واتا کۆمەڵەی 8 دێت لەپاڵ یانەکانی تری وەک باچوکای مەکسیکی و رێد بوڵ ساڵزبێرگی نەمسایی. یاریی دووەمی یانە مەدریدیەکە بەرامبەر باچوکایە لە 22ی ئەم مانگە.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button