ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ بارسێلۆنا گرێبەستە چاوەڕوانکراوەکەی راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بەفەرمی یەکەمین گرێبەستی لەم هاوینە راگەیاند و گواستنەوەی خوان گارسیا گۆڵپارێزی ئیسپانیۆلی بۆ ریزەکانی راگەیاند.

یانەی بارسێلۆنا دواجار گرێبەستە چاوەڕوانکراوەکەی راگەیاند و لە بەیاننامەیەکیدا بڵاویکردووەتەوە، خوان گارسیای 24 ساڵان دەبێتە یەکەمین گرێبەستی ئەم هاوینەی بلاوگرانا و بۆ ماوەی شەش ساڵ تاوەکو 2031 گرێبەستی لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە واژۆ کرد، کە رکابەری لەمێژینەی یانەکەی پێشوویەتی.

بارسێلۆنا لەبەرامبەر بەدەستهێنانی گۆڵپارێزە 24 ساڵانییەکە بڕی 25 ملیۆن یۆرۆی وەک مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی خستووەتە سەر هەژماری ئیسپانیۆل و تەواوی بڕە پارەی گرێبەستەکەی داوە.

گرێبەستەکەی گارسیا لەگەڵ بارسێلۆنا بۆ ماوەی شەش وەرز و تاوەکو هاوینی 2031 دەبێت، دوای بڵاوکردنەوەی پەیامی ماڵاواییش ناوی ئیسپانیۆلی لە بایۆی ئینستاگرامەکەی لابرد.

گارسیا لە ئیسپانیۆل پێگەیشتووە و لە تیپی لاوانەوە گەیشتووەتە ئاستی تیپی یەکەم، گارسیا بە درێسی ئیسپانیۆل لە 67 یاری 72 گۆڵی لێکرا و 21 کلین شیتی تۆمارکرد، کە یەکێکە لە باشترین گۆڵپارێزەکانی ئێستای ئیسپانیا، لە وەرزی رابردووی لالیگا خاوەنی زۆرترین گەڕاندنەوە بووە، 146 جار بەرپەرچی هێرشەکانی دایەوە و یەکێک بوو لە هۆکارە کاریگەرەکان بۆ مانەوەی ئیسپانیۆل لە ریزی یانە پلە یەکەکان،

گارسیا وەرزی رابردوو 38 یاریی بە درێسی ئیسپانیۆلەوە كرد و توانی هەشت یاریی تۆڕی گۆڵەكەی بە خاوێنی بهێڵێتەوە و ئێستا لە بۆرسەی یاریزانان بەهای ئەو گۆڵپارێزە 25 ملیۆن یۆرۆیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button