بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراق

تایبەت بە یاریگا؛ یانەیەکی خولی نایابی هۆڵەندی داوای پیتەر گورگیسی کردووە

ناوەڕاستکارەکەی دهۆک بە یانەکەی راگەیاندووە دەیەوێت دهۆک بەجێبهێڵێت

Yariga App

یاریگا –

ناک برێدای هۆڵەندی ئۆفەرێکی پێشکەشی پیتەر گورگیس یاریزانی دهۆک کردووە بۆ ئەوەی بیگوازێتەوە ریزەکانی.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، یانەی ناک برێدای هۆڵەندی ئۆفەرێکی پێشکەشی پیتەر گورگیس ناوەڕاستکاری هەڵبژاردەی عێراق و یانەی دهۆک کردووە بۆ ئەوەی بیگوازێتەوە ریزەکانی، کە ئەو یاریزانە بە یانەکەی راگەیاندووە دەیەوێت لە مێرکاتۆی ئەم هاوینە دهۆک بەجێبهێڵێت و چیدیکە ناگەڕێتەوە یانەکەی.

تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیویەتی، پیتەر گورگیس ناوەڕاستکاری دهۆک دوای یارییەکانی هەڵبژاردەی عێراق نەگەڕاوەتەوە راهێنانەکانی یانەکەی و گەشتی سویدی کردووە، بەبێ ئەوەی رەزامەندیی یانەکەی وەربگرێت مەشق و راهێنانەکانی یانەکەی بەجێهێشتووە و دوێنێ لە یاریی بەرامبەر مینا ئامادە نەبوو.

تایبەت بە یاریگا؛ پیتەر گورگیس لە یانەکەی یاخیبووە و دهۆک سکاڵای لەسەر تۆمار دەکات

پیتەر گورگیس لە چەند رۆژی رابردوو لە هەژماری خۆی لە ئینستاگرام نووسیبووی :’من ئەوەی لەتوانامدا هەبوو پێشکەشم کرد، بۆ پیاهەڵدانم نەبوو، بەڵکو لە خۆشەویستیم بوو، کەچی هەموو ئەو شتانەیان لەیاد کردووە کە بۆم کردن’.

بەگوێرەی بەدواداچوونەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، پیتەر گورگیس ساڵێک لە گرێبەستەکەی ماوە و یانەی دهۆک بڕیاری داوە ئەگەر ئەو یاریزانە نەگەڕێتەوە ئەوا سکاڵای لەسەر تۆمار بکات، کە ناوەڕاستکارە 24 ساڵانەکە هاوینی رابردوو پەیوەندی بە ریزەکانی دهۆک کرد و پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ مەسعود میڕال راهێنەری پێشووی دهۆک هەبوو.

گورگیس کە لە بۆرسەی یاریزانان بەهای 400 هەزار یۆرۆیە، لەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق لە 24 یاری 7 گۆڵ و 7 ئەسیستی کردووە و نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداویشی لەگەڵ دهۆک بردەوە، پێشتر لە ریزی یانەکانی ئۆرێبرۆ و مالمۆ و دیگێرفۆرسی سویدی و برایتنی ئینگلیزی یاریی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button