دەنگۆكانی مێركاتۆ؛ سۆن لەلایەن سێ یانەوە داواكراوە و بایرن میونشن بەدوای هێرشبەرێكدا وێڵە
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

یاریگا –
سێ یانەی سعوودی ئەستێرەیەكی تۆتنهامیان دەوێت، بایرن میونشن دوو هێرشبەری پرێمەرلیگ دەكاتە ئامانج و مانچێستەر یونایتد لەگەڵ گۆڵپارێزێک گەیشتە رێككەوتن.
یانەكانی نەسڕ، ئەهلی و قادسیەی سعوودی ئارەزووی خۆیان بۆ گواستنەوەی هیۆنگ مین سۆن ئەستێرەی كۆری یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی دەربڕی و ئامادەن 34 ملیۆن پاوەند لە گواستنەوەیدا خەرج بكەن – تۆک سپۆرت.
بایرن میونشن ئەگەر نەتوانێت تواناكانی نیكۆ ویڵیامس بەدەستبهێنێت، ئەوا هەوڵی گواستنەوەی كاۆرو میتۆما یان كۆدی خاكپۆ دەدات – سكای ئەڵمانیا.
مانچێستەر یونایتد بۆ ماوەی وەرزێک گرێبەستی تۆم هیتن گۆڵپارێزی ئینگلیزی یانەكەی نوێدەكاتەوە – فابریزیۆ رۆمانۆ.
گلاسكۆ رەینجەرز هەوڵی بەدەستهێنانی تواناكانی ماكس ئارۆنس بەرگریكاری یانەی بۆرنمس دەدات و یانە ئینگلیزیەكەش دەیەوێت بە هەمیشەی دەستبەرداری یاریزانەكەی ببێت نەک بە خواستن – دەیلی ریكۆرد.
یانەی میلوۆڵ ئامادەیە گرێبەستی زاک ستێرج یاریزانی یانەی چێڵسی بكاتە هەمیشەیی كە وەرزی رابردوو بە خواستن یاریی بۆ ئەو یانەیە كرد – دەیلی ئێكسپرێس.
ئەیسی میلان لەگەڵ نوێنەرانی بایەر لیڤەركوزن بۆ گواستنەوەی گرانیت چاكا كۆبووەوە – فوتبۆڵ ئیتاڵیا.
ناپۆلی هەوڵی بەدەستهێنانی تواناكانی جەیدن سانچۆ ئەستێرەی ئینگلیزی یانەی مانچێستەر یونایتد دەدات، دوای ئەوەی وەرزی رابردوو كە بە خواستن یاریی بۆ چێڵسی دەكرد نەیتوانی سەركەوتووبێت – دی مارزیۆ.
نۆتینگهام فۆرێست هەوڵی گواستنەوەی ریچارد ریۆس ناوەڕاستكاری كۆڵۆمبی یانەی پالمێراسی بەڕازیلی دەدات و بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی یاریزانەكە 85 ملیۆن پاوەندە – گیڤ می سپۆرت.