ئیسپانیاگرنگتریننەیشنزلیگ

دۆخی دەروونی ناجێگیرە؛ مۆڕاتا دەیەوێت وازبهێنێت

''بەرگەی سووکایەتییەکان ناگرم''

Yariga App

یاریگا –

ئالڤارۆ مۆڕاتا، هێرشبەری ئیسپانیا خەریکە واز لە یاریی نێودەوڵەتی دەهێنێت، چونکە ناتوانێت چیدیکە بەرگەی سووکایەتییەکان بگرێت.

مۆڕاتا کاپتنی هەڵبژاردەی ئیسپانیایە، بەڵام دوای لەدەستدانی لێدانی یەکلاییکەرەوە لە یاریی کۆتایی نەیشنزلیگ بەرامبەر پۆرتوگال، هێرشێکی فراوانی کراوەتەوەسەر.

کەناڵی مۆڤیستار پڵەس، بەڵگەفیلمێکی لەسەر هێرشبەری پێشووی ریال مەدرید و ئاتلێتیکۆ مەدرید بەرهەمهێناوە و مۆڕاتا باس لە سووکایەتییەکانی هاندەرانی ئیسپانیا دەکات و پێی وایە، ئەگەر بیروبۆچوونەکە بەمشێوەیە بەردەوامبێت، واز لە لاڕۆخا دەهێنێت.

مۆڕاتا بە گێژاوێکی توندی جەستەیی تێدەپەڕێت، تەنانەت بەر لە یۆرۆی 2024، خۆی وەکو یاریزانێکی پێککراو پیشاندا، تاوەکو بەشداری لە پاڵەوانیەتییەکەدا نەکات، چونکە ئەوکات بە خەمۆکییەکی توند تێدەپەڕی.

ئایا دەکرێت هەر کاتێک لەگەڵ خێزانەکەم بۆ یارییەکانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا گەشت بکەین و بە ئەزموونی ناخۆش تێبپەڕم؟ ئایا دەکرێ هاندەران سووکایەتی و گاڵتەم پێبکەن. نەخێر هەرگیز شایەنی ئەوە نابێت یاریی بۆ هەڵبژاردەکەم بکەمەوە.

دوو ساڵە مۆڕاتا لەلایەن بەشێک لە هاندەرانی ئیسپانیا کراوەتە ئامانج، تەنانەت لە یاریی دۆستانەی نێوان ئیسپانیا و بەڕازیل لە ساڵی 2024، هاندەران هۆیهایان لێکرد، ئەمەش بەهۆی لەدەستدان دەرفەتێکی گۆڵکردن لە یۆرۆی 2020 بەرامبەر پۆڵەندا.

تاوەکو ئێستا چارەنووسی مۆڕاتا لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا ناڕوونە و پێناچێت بەشداری مۆندیالی 2026 بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button