ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بارسێلۆنا كەی گرێبەستی خوان گارسیا رادەگەیەنێت؟

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا هەمووشتێكی كۆتاییپێهێناوە و خوان گارسیا گۆڵپارێزی ئیسپانی یانەی ئیسپانیۆل دەباتە ریزەكانی یانەكەی.

خوان گارسیا لە هاوینی 2021 لە تیمی دووەمی ئیسپانیۆلەوە بۆ تیمی یەكەم بەرزكرایەوە و گرێبەستەكەی لە 2028 بەسەردەچێت.


بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی موندۆ دێپۆرتێڤۆ، پلانی بارسێلۆنا ئەوەیە كە ئەمڕۆ گرێبەستی خوان گارسیا رابگەیەنێت بەڵام راگەیاندنەكە بۆ سبەی دوادەخرێت.

ئاماژە بەوەشكراوە، لا لیگا هەموو شتێكی گواستنەوەكەی قبوڵ كردووە بەڵام خوان گارسیا دەیەوێت ماڵئاوایی لە یانەكەی بكات.

گارسیا یەکێکە لە باشترین گۆڵپارێزەکانی ئێستای ئیسپانیا، لەم وەرزەی لالیگا خاوەنی زۆرترین گەڕاندنەوە بووە، 146 جار بەرپەرچی هێرشەکانی دایەوە و یەکێک بوو لە هۆکارە کاریگەرەکان بۆ مانەوەی ئیسپانیۆل لە ریزی یانە پلە یەکەکان.

گارسیا وەرزی رابردوو 38یاریی بە درێسی ئیسپانیۆلەوە كرد و توانی هەشت یاریی تۆڕی گۆڵەكەی بە خاوێنی بهێڵێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button