تەواو؛ یاریزانەکەی لیڤەرکوزن ئۆفەرە گەورەکانی رەتکردەوە و پەیوەندی بە زلهێزێکی ئیتاڵیاوە دەکات

یاریگا –
ئەستێرەیەکی دیکەی بایەر لیڤەرکوزن بارگەی لە یانە ئەڵمانیەکە دەپێچێتەوە و پەیوەندی بە گەورەیەکی ئیتاڵیاوە دەکات.
شەوی رابردوو فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردەوە کە یانەی ئەیسی میلان خواستیان پیشانداوە بۆ گواستنەوەی گرانیت شاکا.
لە درێژەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسە ئیتاڵیەکەدا هاتبوو کە هەفتەی داهاتوو لە میلانەوە پەیوەندیی بە لایەنی ئەڵمانیەوە ئەنجامدەدرێت بۆ تێگەشتن لە مەرجەکانی رێککەوتن. ئەوە هاوشانی خواستی زۆری سعوودیەکان بۆ راکێشانی یاریزانە سویسریەکە
بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە دیمیتریس ماناکۆسی رۆژنامەنووسی یۆنانی بڵاویکردووەتەوە، شاکا ئامادەیە بۆ پەیوەندیکردن بە رۆسۆنێری بە گرێبەستێک کە ماوەکەی دوو ساڵ دەخایەنێت.
ئەو رۆژنامەنووسە ئەوەشی خستووەتەڕوو کە یاریزانە 32 ساڵیەکە ئێستا لە شاری میلانۆیە بۆ واژۆکردنی گرێبەستەکە. بەوەش میلانی بەسەر ئۆفەری سعوودیەکاندا هەڵبژاردووە.
‼️Excl: Granit Xhaka is NOW in Milan and he is signing for AC Milan! The deal is done, everything is done! ✅
He has chosen Serie A over Saudi Arabia! Two years contract… 🔴⚫️#BreakingNews #Breaking #SerieA #Milan #PremierLeague #Arsenal #AFC #ACM #Xhaka #BayerLeverkusen… pic.twitter.com/HNyU3hRwjS
— Dimitris Manakos (@dimitrismanakos) June 16, 2025
کارگێڕی ئەیسی میلان دەیانەوێ هەرچی زووە گرێبەستێکی بەرچاو ئەنجامبدەن بۆ شوێنگرەوەی تیجانی رێندێرس کە چەند رۆژێ بەر لە ئێستا ئەزموونەکەی گواستەوە بۆ مانچێستەر سیتی.