ئیتاڵیاگرنگترین

هەوڵێکی سەیر؛ یوڤێنتوس زیاتر لە نیو دەرزەن یاریزان لەپێاون گرێبەستێکدا دەفرۆشێت

Yariga App

یاریگا –

یوڤێنتوس چاوی لە جووڵەیەکی سەیرە بۆ ئەنجامدانی گرێبەستێکئ گەورە لە مێرکاتۆی هاوینە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی کۆریێری دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی، یوڤێنتوس بەقورسی دەچێتە کێبڕکێی یانەکانی وەک ئارسیناڵ و مانچێستەر یونایتد بۆ پێشکەشکردنی گرێبەست بە ڤیکتۆر یۆکێرێشی سویدی لە یانەی سپۆرتینگ لیسبۆنی پۆرتوگالی.

ئەو سەرچاوەیە ئاشکرایکردووە کە خانمە پیرەکەی بۆ دەیەوێ بڕی 70 ملیۆن یۆرۆی کاش و 10 ملیۆنی دیکەی گۆڕانکارییەکان بدات لەپێناو دەستکەوتنی تواناکانی گۆڵکارە لێهاتووەکە تا کێبڕکێکە لە یانە ئینگلیزیەکان بباتەوە.

ئەو سەرچاوەیە ئاشکراشی کردووە کە یۆڤی لەو پێناوەدا ئامادەیە دەستبەرداری 8 یاریزانی ببێت تا بتوانێ بووجەی پێویست بۆ گرێبەستەکەی یۆکێرێش دەستبکەوێت.

کۆریێری ناوی یاریزانەکانی ئاشکراکردووە کە دیارترینیان دوسان ڤیلاهۆڤیچ و دۆگلاس لویزە. ئەوانی دیکەش کێڵی، بانگولا، میلیک، پێرین، رۆگانی و پێتیچن.


ئەو هەوڵانەی یوڤێنتوس لەکاتێکدایە هێشتا یانەکە بێ راهێنەر و بێ بەڕێوەبەری وەرزشی ماوەتەوە و بەفەرمی رێککەوتنێکی لەو بارەیەوە نەکردووە جگە لەو دەنگۆیانەی کە ناوی  لیۆناردۆ بۆنۆچی دەبەستنەوە بە یانەکەی پێشووی کە سەرپەرشتی تیمەکە بکات بۆ وەرزی داهاتوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button