ئیسپانیاگرنگترین

سێڤییا لە زنجیرەی راهێنەری گۆڕین بەردەوامە

Yariga App

یاریگا –

یانەی سێڤییای ئیسپانی راهێنەری نوێی دەستنیشانکرد و بەوەش بەردەوامیی دا بە زنجیرەی گۆڕینی راهێنەر بە راهێنەرێکی دی.

نزیکی مانگی نیسان/ئاپرێلی ئەم ساڵ بوو کە یانە ئەندەلووسیەکەی خواکین کاپارۆسی لەجێی گارسیا پێمینتا دەستنیشانکرد بۆ ئەو چەند یارییەی لە وەرزی رابردوو.

فەرمی؛ سێڤییا راهێنەری نوێی دەستنیشانکرد

بەگوێرەی راگەیاندنێکی فەرمی لە پێگەکانی خۆیان، سێڤییا ماتیاس ئالمێدای وەک راهێنەری نوێ دەستنیشانکرد بۆ وەرزی داهاتوو.

کاروانی راهێنەرایەتی ئالمێدای ئەرجەنتینی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2011 کاتێک ئەرکەکەی لە یانەی ریڤەر پلەیتی وڵاتەکەی وەرگرت. یەکەمین و کۆتا ئەزموونی ئەورووپیشی لەگەڵ یانەی ئایک ئاسینای یۆنانی بوو لە 2022-2025.

سێڤیا چەند ساڵێکە پیشەی بووەتە گۆڕینی راهێنەر و، تەنها لەوەتەی وەرزی 2022-2023 تا ئێستا 8 راهێنەری جیاوازی تاقیکردووەتەوە.

ئالمێدا و سەردەمی یاریکردنی بۆ سێڤییا              

بابەتی زیاتر

Back to top button