ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ ئێدین دزیکۆی 39 ساڵان دەگەڕێتەوە سێریا ئەی

Yariga App

یاریگا –

ئیدین دزیکۆ هەنگاوێک لە چوونی بۆ ریزەکانی فیۆرێنتینای ئیتاڵی دوورە و جارێکی دیکە دەگەڕێتەوە سێریا ئەی.

ماتیۆ مۆریتۆ رۆژنامەنووسی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، ئێدین دزیکۆ هێرشبەری بۆسنی هەنگاوێک لە گەڕانەوەی بۆ سێریا ئەی دوورە، گەرچی بۆلۆنیاش ئۆفەری پێشکەشی دزیکۆ کردبوو، بەڵام ئەو هێرشبەرە بۆسنییە بڕیاریداوە بچێتە ریزەکانی فیۆرێنتینا.

رۆژنامەنووسە ئیتاڵییەکە ئاشکراشیکردووە، هێرشبەرە 39 ساڵانەکە ئەم هاوینە گرێبەستەکەی لەگەڵ فێنارباهچێی تورکی کۆتایی هاتووە و بۆ ماوەی ساڵێک بە مووچەی ساڵانەی 1.8 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریزەکانی ڤیۆلاوە دەکات، کە ئێستا لە بۆرسەی یاریزانان بەهای ئەو هێرشبەرە بۆسنییە 2 ملیۆن یۆرۆیە.

دزیکۆ پێشتر لە ئیتاڵیا درێسی رۆما و ئینتەر میلانی پۆشێوە، درێسی یانەکانی فۆلفسبۆرگی ئەڵمانی و مانچێستەر سیتی ئینگلیزیشی پۆشیوە، کە لەگەڵ ئینتەر دوو جار جامی ئیتاڵیا و دوو جار جامی سوپەری ئیتاڵیای بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button