هیلال ئۆفەرێکی دیکەی خه‌یاڵی پێشكه‌شی ئۆسیمین دەکات
سعوودیەکان دەستبەرداری خەونی گواستنەوەی ئۆسیمین نابن

یاریگا –
یانەی هیلاڵی سعودی پێداگره لەسەر گرێبەستێکی گەورە لە ماوەی گواستنەوەی هاوینە و ئۆسیمینیش بژارده‌ی سه‌ره‌كی یانه‌كه‌یه.
رۆژنامەنووس یاگز سابونجۆئۆگڵوی توركی رایگەیاند، یانە سعودییەکە جارێکی دیکە هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی ڤیکتۆر ئۆسیمین ده‌دات بۆ ئەوەی پێگه‌ی هێلی هێرشبه‌ی تیپه‌كه‌ی به‌هێزتر بكات.
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه باسی ئه‌وه‌شی كردووه، دوای ئەوەی هێرشبەرەکەی ناپۆلی چەند ئۆفەرێکی رەتکردەوە بۆ ئەوەی بچێتە یانەی هیلالی سعودی، كارگێری یانه‌كه دووەم ئۆفەری مێژووییان پێشكه‌شی یاریزانه‌كه كردووه، گرێبەستێکه نوێیه‌كه‌ی یانه‌كه بۆ سێ ساڵە و تاكو ساڵی 2028 ده‌بێت و مووچەی ساڵانە لە نێوان 50 بۆ 60 ملیۆن یۆرۆیه.
🔵 | INFO : VICTOR OSIMHEN 🇳🇬
Saudi Arabian Club Al-Hilal are BACK for Victor Osimhen and have made a NEW OFFER to convince Osimhen! 🚨💣
Victor Osimhen and his representatives have received a new three-year contract until June 2028, with salary worth around €50m-€60m per… pic.twitter.com/j0nB7wK1ZZ
— Krrish (@KrrishFT) June 15, 2025
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، یانه‌ی هیلال هیچ کێشەیەکی لە رێککەوتنەکەی لەگەڵ ناپۆلی سەبارەت گواستنەوەی یاریزانانه‌كه نییە و یانە سعودییەکە ئامادەیە 75 ملیۆن یۆرۆ بدات ئەگەر ئۆسیمێن ئەو ئۆفەرە قبوڵ بکات.
پێشتر یانه‌ی هیلال گرێبه‌ستێكی پێشكه‌شی یاریزانه‌كه كرد به مووچه‌ی ساڵانه‌ی نزیكه‌ی 40 ملیۆن یۆرۆ، به‌ڵام یاریزانه‌كه ره‌تیكردوه به‌و ئۆفه‌ره رازی بێت، هیلال له پێناو ده‌ستبه‌رداربوونی تواناكانی دووه‌م ئۆفه‌ری پێشكشه‌شی یاریزانه‌كه كردووه.