دەنگۆكانی مێركاتۆ؛ ئارسیناڵ لە نێوان یۆكێرێش و شێشكۆ خۆی یەكلاییكردووەتەوە و سێ یانەی گەورە گارناچۆیان دەوێت
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

یاریگا –
ریال مەدرید گواستنەوەی بەرگریكارێكی لیڤەرپوول بۆ وەرزی داهاتوو دەكاتە ئامانج، ئارسیناڵ لە نێوان یۆكێرێش و شێشكۆ كامیان هەڵدەبژێرێت و هۆیلوند دەچێتە سێریا ئەی.
ریال مەدرید هیوادارە لە گواستنەوەكانی هاوینی داهاتوودا لە دوای كۆتاییهاتنی گرێبەستەكەی، بە خۆڕایی ئیبراهیما كۆناتێ بەرگریكاری لیڤەرپوول بباتە ریزەكانی – ماركا.
ئارسیناڵ پێی وایە نرخی داواكراو بۆ گواستنەوەی ڤیكتۆر یۆكێرێش زۆر بەرزە بۆیە سەرنجی لەسەر گرێبەستكردن لەگەڵ بێنیامین شێشكۆ هێرشبەری سلۆڤینی یانەی لایپزیگ داناوە – ریكۆرد.
ئینتەر میلان گواستنەوەی راسموس هۆیلوند وەک ئامانجی سەرەكی مێركاتۆی هاوینە داناوە – گازێتا دێلۆ سپۆرت.
مانچێستەر یونایتد دەیەوێت پارێزگاری لە جۆشوا زیركزی هێرشبەری هۆڵەندی یانەكەی بكات – كۆرێرێ دێلۆ سپۆرت.
مانچێستەر یونایتد لە كۆتایی ئەم هەفتەیەدا لەگەڵ نوێنەرانی هوگۆ ئێكیتیكێ هێرشبەری فەڕەنسی یانەی ئێنتراخت فرانکفۆرت كۆدەبنەوە – بێڵد.
چێڵسی، ئاستۆن ڤیلا و تۆتنهام چاودێری بارودۆخی ئالیخاندرۆ گارناچۆ دەكەن، دوای ئەوەی ئیدارەی مانچێستەر یونایتد یاریزانە ئەرجەنتینیەكەی ئاگادار كردەوە یانەیەكی نوی بۆ خۆی بدۆزێتەوە – دەیلی مەیڵ.
هیلال ئۆفەرێكی باشتری بۆ گواستنەوەی ڤیكتۆر ئۆسیمین پێشكەشی ناپۆلی كردووە و هەروەها موچەی ساڵانەی یاریزانەكەی بۆ 42.6 ملیۆن پاوەند بەرزكردووەتەوە – گۆڵ.
ئەیسی میلان گفتوگۆكانی لەگەڵ ئارسیناڵ بۆ گواستنەوەی ئۆلیكساندەر زینچێنكۆ دەستپێكردووە – كۆرێری دێلۆ سپۆرت.
چەند یانەیەكی پرێمەرلیگ پرسیاریان دەربارەی گواستنەوەی پاتریک شیک هێرشبەری چیكی یانەی بایەر لیڤەركوزن كردووە – فلۆریان پلێتنبێرگ – سكای ئەڵمانیا.
پاریس سانجێرمان لەگەڵ ئیلیا زابارنی بەرگریكاری بۆرنمس لەسەر مەرجەكانی كەسی رێككەوتووە – فابریزیۆ رۆمانۆ.
گاڵاتاسەرای ئۆفەرێكی بۆ گواستنەوەی تیر شتیگن پێشكەشی بارسێلۆنا كرد – سپۆرت.