تەواو؛ بارسێلۆنا هەنگاوە چاوەڕوانکراوەکەی لە مێرکاتۆی هاوینە هاویشت

یاریگا –
بارسێلۆنا نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی خوان گارسیا گۆڵپارێزی ئیسپانیۆلی بە یانەکەی دا، کە 25 ملیۆن یۆرۆیە.
رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، یانەی بارسێلۆنا 25 ملیۆن یۆرۆ نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی خوان گارسیا گۆڵپارێزی ئیسپانی یانەی ئیسپانیۆلی داوە، چاوەڕێ دەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوو بەفەرمی گواستنەوەی گۆڵپارێزەکە بۆ ریزەکانی رابەگەینێت.
ڤیکتۆر ناڤارۆ رۆژنامەنووسی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، بەهۆی باجەوە بڕی پارەی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی خوان گارسیا 26.4 ملیۆن یۆرۆیە، بەرپرسانی بارسێلۆنا بڕوایان وایە ئەستەمە بتوانن تاوەکو رۆژی دووشەممە بەفەرمی گرێبەستەکەی یەکلایی بکەنەوە.
🔴 𝐍𝐎𝐓𝐈𝐂𝐈𝐀 𝐒𝐏𝐎𝐑𝐓
💣 ¡El Barça paga la cláusula de rescisión de Joan Garcia!
💰 Representantes del portero abonan los 25 millones más IPC a LaLiga. Fichaje cerrado a la espera de oficialidad
✍️ @monfortcarlos https://t.co/7WJzE7mbOY
— Diario SPORT (@sport) June 13, 2025
رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، بەڕێوەبەری کارەکانی خوان گارسیا بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بە کۆمەڵەی لالیگا داوە، ئێستا تەنیا ماوە گۆڵپارێزە ئیسپانییەکە لە پشووەکەی بگەڕێتەوە و گرێبەستەکەی واژۆ بکات.
پێشتر رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی رایگەیاندبوو، خوان گارسیا لەگەڵ بارسێلۆنا لەسەر بەندە کەسییەکانی گەیشتووەتە رێککەوتن و تاوەکو 2031 گرێبەست لەگەڵ بارسێلۆنا واژۆ بکات.
گارسیا یەکێکە لە باشترین گۆڵپارێزەکانی ئێستای ئیسپانیا، لەم وەرزەی لالیگا خاوەنی زۆرترین بەرپەرچدانەوە بوو لە خولەکە، 146 جار بەرپەرچی هێرشەکانی دایەوە و یەکێک بوو لە هۆکارە کاریگەرەکان بۆ مانەوەی ئیسپانیۆل لە ریزی یانە پلە یەکەکان.