دەنگۆكانی مێركاتۆ؛ لیڤەرپوول هێرشبەرێكی سوپەری دەوێت و مانچێستەر یونایتد ئامانجە گەورەكەی دەستنیشاندەكات
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

یاریگا –
لیڤەرپوول هێرشبەرێكی سێریا ئەی دەكاتە ئامانج، بایەر لیڤەركوزن بەرگریكارێكی رێدزی دەوێت و پاریس سانجێرمان دوو یانەی گەورە بێهیوا دەكات.
لیڤەرپوول بیر لە گواستنەوەی هێرشبەری نایجێری یانەی ناپۆلی ئیتاڵی، ڤیكتۆر ئۆسیمین دەكاتەوە – گیڤ می سپۆرت.
بایەر لیڤەركوزن گفتوگۆكانی لەگەڵ لیڤەرپوول بۆ گواستنەوەی جارێڵ كوانسا بەرگریكاری لاوی ئینگلیزی دەستپێكرد – ئاتلێتیک.
پاریس سانجێرمان رێگە بە رۆیشتنی برادلی باركۆلا ئەستێرەی لاوی یانەكەی نادات و هەریەک لە یانەكانی لیڤەرپوول و بایرن میونشن بیر لە گواستنەوەی یاریزانەكە دەكەنەوە – فووت مێركاتۆ.
مانچێستەر یونایتد دەیەوێت هۆگو ئێكیتیكێ هێرشبەری فەڕەنسی یانەی ئێنتراخت فرانکفورتی ئەڵمانی بە بەهای 85 ملیۆن پاوەند بگوازێتەوە ریزەكانی – سكای سپۆرتس.
ئارسیناڵ ئامانجی داهاتووی گواستنەوە نیكۆ ویلیامس ئەستێرەی ئیسپانی یانەی ئاتلێتیک بیلباوە – سەن.
نیكۆ ویلیامز ئامادەیە پەیوەندی بە بایرن میونشنەوە بكات و داوای موچەی ساڵانەی 20 ملیۆن یۆرۆی كردووە – سكای سپۆرتس.
ئارسیناڵ گرنگی بە گواستنەوەی جۆرێل هاتۆ بەرگریكاری هۆڵەندی یانەی ئەیاكس دەدات – دەیلی مەیڵ.
ئەیسی میلان ئارەزووی گواستنەوەی ئۆلیكساندەر زینچینكۆ بەرگریكاری ئۆكراینی یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی دەكات – سكای سپۆرتس.
ریال بێتیس ئۆفەرێكی بۆ ماوەی سێ ساڵ پێشكەشی جونیۆر فێرپۆ بەرگریكاری یانەی لیدزی ئینگلیزی كردووە – فابریزیۆ رۆمانۆ.