ئیسپانیاگرنگترین

ناو و ژمارەی ئاڕنۆڵد لەگەڵ ریال مەدرید ئاشکراکرا

Yariga App

یاریگا –

بڕیارە ئەمڕۆ کاتژمێر 01:30ی پاش نیوەڕۆ بە کاتی هەولێر ریال مەدرید ترێنت ئالێکساندەر ئاڕنۆڵد بە هاندەران و مێدیاکان بناسێنێت.

ئاڕنۆڵد هەفتەی یەکەمی مانگی رابردوو لە رێگەی پەیامێکەوە جیابوونەوەی خۆی لە لیڤەرپوول راگەیاند کە لە ناوەڕۆکەکەیدا هاتبوو، دوای 20 ساڵ لە بەسەربردنی کاروانەکەی لەوەتەی منداڵیەوە تا کاتی جیابوونەوە هەر درێسە سوورەکەی پۆشی. دووەم ئەزموونی خۆیشی بڕیاریدا یاریی بۆ ریال مەدرید بکات.

فەرمی؛ ئالێکساندەر ئارنۆڵد ماڵئاوایی لە لیڤەرپوول کرد و چارەنووسی خۆی یەکلاییکردەوە

لە کۆتایی مانگی رابردووشدا مەدریدیەکان لە رێگەی ڤیدیۆیەکەوە پەیوەندیکردنی ئەستێرە ئینگلیزیەکەیان بە یانەکەیان راگەیاند. تێیدا ئەسێستە بەناوبانگەکەی یاریی رۆمانتادا مێژووییەکە بەسەر یانەی بارسێلۆنا لە چامپیۆنزلیگ.

بەگوێرەی زۆرێک لە سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان، ئەو بەرگریکارە ناوێکی جیا لەوەی لە لیڤەرپوول کە هەڵیدەگرت، لەسەر پشتی دەبێت و تەنها ناوی یەکەمی “ترێنت” دەنووسێت.

لەبارەی ژمارەکەشیەوە، سەرچاوەکان نووسیویانە سووپەر ستارەکە درێسی ژمارە 12 دەپۆشێت.

لای هاندەرانی مێرێنگی ئەو ژمارەیە سەنگی خۆی هەیە بەوەی ساڵانێکی زۆر مارسێلۆی بەرازیلی و ئەفسانەی یانەکە دەیپۆشی کە یەکێک بوو لە رووخسارە دیارەکانی سێ دەیەی قەڵای سپی.

بابەتی زیاتر

Back to top button