بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فابریزۆ رۆمانۆ هەواڵێکی ئەمڕۆ تایبەت بە گواستنەوەکان بە ناڕاست دەخاتەوە

Yariga App

یاریگا –

فابریزۆ رۆمانۆ ئەو زانیارییانەی رەتکردەوە کە هیلال گواستنەوەی ئەستێرەیەکی سێریائەی گەیشتبێتنە رێککەوتنی کۆتایی.

ئەمڕۆ هەردوو رۆژنامەنووس سانتی ئاونا و جیانلوکا دی مارزیۆ بە وردەکارییەوە بڵاویانکردەوە کە خۆسێ ئانجێلینۆی یاریزانی رۆمان لەگەڵ هیلال رێککەوتنی یەکلایی کردووەتەوە. تەنانەت باس لەوەش کرا گوایە بەرگریکارەکە دەگاتە پاریس بۆ ئەنجامدانی پشکنینە پزیشکیەکانی تا هەرچی زووە پەیوەندی بە یانە سعوودیەکەوە بکات. ئەو بابەتەش لەلایەن تۆڕی هەواڵی یاریگاوە دەمودەست بایەخی پێدرا و پشتبەست بە زانیارییەکانی ئەو دوو رۆژنامەنووسە لە رووماڵی هەواڵەکاندا بڵاوکرایەوە.

تەواو؛ یاریزانێکی سێریا ئەی دەچێتە ریزەکانی هیلالی سعوودی

بەڵام فابریزۆ رۆمانۆ لە نوێترین زانیارییدا وردەکارییەکانی رەتکردەوە و نووسیویەتی سەرەرای بڵاوبوونەوەی زانیارییەکان گوایە خۆسێی ئیسپانی لە پاریسە بۆ ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی و پەیوەندیکردنی بە هیلالەوە، بەڵام ناوبراو هێشتا لە وڵاتەکەی خۆیەتی.

رۆمانۆ جەختی لە زانیارییەکانی کردووەتەوە و نووسیویەتی ئەو یاریزانە بەهیچ شێوەیەک گەشتی فەڕەنسای نەکردووە و تەنانەت پلانیشی بۆ دانەنراوە گەشت بکات. لەلایەن رۆمای یانەیشیەوە ئەو مۆڵەتەی پێنەدراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button