بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئارسیناڵ لەنێوان دوو بژاردە سەرەکییەکەیدا بڕیاری یەکلاکەرەوەی دا

Yariga App

یاریگا –

وادیارە یانەی ئارسیناڵ لەنێوان گواستنەوەی ڤیکتۆر یۆکێرێش و بینیامین شێشکۆ کە دوو ئامانجی سەرەکیی گەنەرز بوون بۆ هێڵی هێرشبەریی، بڕیاری یەکلاکەرەوەیان داوە.

ئارسیناڵ دەیەوێ بە گواستنەوەی سوپەرستارێکی گۆڵکار وەرزی داهاتوو ریزەکانی تۆکمەتر بکات. بۆ ئەو مەبەستەش یۆکێرێشی سویدی لە یانەی سپۆرتینگی پۆرتوگالی و شێكۆی سلۆڤینی لە لایپزیگ بۆ ماوەیەکی زۆر لەسەر مێزی گفتوگۆ نێوخۆییەکانی گەنەرز بوون تا ئەو ئاستەی کە ناکۆکی هەبوو لەنێوان رای میكێل ئارتێتا و ئاندریا بێرتای بەڕێوەبەری وەرزشیی ئەو یانەیە سەریهەڵداوە لەسەر ئەوەی چ هێرشبەرێک لەو دووانە بە گونجاو دەزانن.

رای جیاواز لەنێوان ئارتێتا و بەڕێوەبەری وەرزشی لەسەر گواستنەوەی هێرشبەرێک دروستبووە

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، یانە لەندەنییەکە گفتوگۆی سەرەتای لەگەڵ لایپزیگ دەستپێکردووە بۆ گواستنەوەی شێشکۆ. ئەوەش واتا سەرکەوتنی خواستەکەی ئارتێتا بەسەر بەڕێوەبەری وەزرشیی تۆپچییەکان.

شێشکۆ کە تازە تەمەنی 22 ساڵانە، نرخی لە بۆرسەی یاریزاناندا 70 ملیۆن پاوەندە. سەرەرای بچووکی تەمەنی، لەگەڵ یانە ئەڵمانییەکەیدا وەرزی رابردوو ئاستێکی نموونەیی پیشاندا کە توانی لە  45 بەشداریکردندا 21 گۆڵ و 6 ئەسێستی هەبوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button