تەواو؛ مانچێستەر سیتی گرێبەستێکی دیکەی یەکلاییکردەوە
گڕیان لە مێرکاتۆ بەرداوە..

یاریگا –
مانچێستەر سیتی گرێبەستی رەیان شەرقی، ئەستێرەی لاوی ئۆڵیمپیک لیۆنی یەکلاییکردەوە.
تۆڕی وەرزشی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، مانچێستەر سیتی بۆ گواستنەوەی رەیان شەرقی، لەگەڵ ئۆڵیمپیک لیۆن گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی و لاوە فەڕەنسییەکە بووەتە یاریزانێکی نوێی بلوو موون.
بەگوێرەی زانیارییەکانی سکای، تێچووی گرێبەستەکە 34 ملیۆن پاوەندە “40 ملیۆن یۆرۆ”، گرێبەستەکە بۆ ماوەی پێنج وەرز و تاوەکو هاوینی 2030 دەبێت.
Manchester City have agreed a £34m (€40m) deal with Lyon to sign Rayan Cherki ✍️🟡 pic.twitter.com/OYPp5AxumE
— Sky Sports Premier League (@SkySportsPL) June 9, 2025
هاوکات مانچێستەر سیتی پەلە لە رێکارەکانی تەواوکردنی گرێبەستەکە دەکات، دەیەوێت بەخێرایی و لەماوەی 48 کاتژمێری داهاتوو پشکنینی پزیشکی بۆ یاریزانە 21 ساڵانییەکە بکرێت و لەگەڵ یانەکە گەشتی ئەمریکا بۆ بەشدارییکردن لە جامی جیهانی یانەکان بکات.
شەرقی لە ئەکادیمیای لیۆن پێگەتشتووە، بەدرێسی تیپی یەکەم لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی 185 یاریی کردووە، 29 گۆڵی کردووە و 45 گۆڵی دروستکردووە.