ئەیمەن حوسێن: هەموومان دڵتەنگین کە نەمانتوانی راستەوخۆ بگەینە مۆندیال
ئەیمەن بەڵێنێک بە عێڕاقییەکان دەدات

یاریگا –
ئەیمەن حوسێن هێرشبەری هەڵبژاردەی عێڕاق دەڵێت هەموومان دڵتەنگین کە نەمانتوانی راستەوخۆ سەرکەوین بۆ مۆندیال و بەڵێنێکیش بە عێڕاقیەکان دەدات.
دوای ئەوەی لە یاریی رابردوو بەرامبەر هەڵبژاردەی کۆریای باشوور بە هۆی کەڵەکەبوونی کارتەکانی نەیتوانی بەشداری یارییەکە بکات، ئەیمەن حوسێن هێرشبەر و ئەستێرەی هەڵبژاردەی عێڕاق پێش یارییەکەیان بەرامبەر ئوردن لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی ئەمڕۆ ئامادەبوو.
هێرشبەرەکەی هەڵبژاردەی عێڕاق دەربارەی دۆخی هەڵبژاردەکە و ئامادەکارییان بۆ یارییەکە گوتی:
هەموومان دڵتەنگین کە نەمانتوانی راستەوخۆ سەرکەوین بۆ مۆندیالی 2026، بە ناوی سەرجەم یاریزانەکانەوە داوای لێبوردن لە گەلی عێڕاق دەکەین، بەڵێن دەدەین لە رێگای پاشکۆوە عێڕاق بگەینینە مۆندیال، هەندێک هەڵە وایکرد تووشی ئەم دۆخە ببین، قۆناخی داهاتوو زۆرگرنگە بۆ ئەوەی سەرکەوین و خەونی عێڕاقیەکان بهێنینە دی، ئێمە لێرەین بۆ ئەوەی جارێکی دیکە متمانە لە نێوان خۆمان و هاندەرانمان دروست بکەینەوە پێش ئەوەی یارییەکانی پاشکۆ دەست پێبکات، پیرۆزبایی لە هەبژاردەی ئوردن دەکەم کە وەکو یەکەم هەڵبژاردەی عەرەبی گەیشتە مۆندیالی 2026.
بریارە لە دوا یاریی کۆمەڵەی دووەم سبەی سێ شەممە ( 10ـی حوزەیرانی 2026 ) هەڵبژاردەی عێڕاق کاتژمێر 9:15ـی شەو لە یاریگای عەمانی نێودەوڵەتی رووبەڕووی هەڵبژاردەی ئوردن ببێتەوە.