ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ وادەی پشكنینە پزیشكیەكانی ڤیرتز لەگەڵ لیڤەرپوول ئاشكرابوو

Yariga App

یاریگا –

هەموو شتێک كۆتاییهات و لیڤەرپوول گرێبەستە گەورەكەی لە یانە زلهێزەكانی ئەوروپا بردەوە.

ڤیرتز لە ساڵی 2020 لە کۆڵنەوە پەیوەندی بە لیڤەرکوزن کرد، رۆڵێکی سەرەکی لە بردنەوەی نازناوی بۆندسلیگای وەرزی 2023-24 گێڕا و خەڵاتی باشترین یاریزانی خوولەکەی بەدەستهێنا.


بە گوێرەی زانیارییەكانی فلۆریان پلێتنبێرگ لە تۆڕی هەواڵی سكای سپۆرتس، لیڤەرپوول و بایەر لیڤەركوزن دانوستان لەسەر وردەكاری كۆتایی گرێبەستەكەی فلۆریان ڤیرتز دەكەن.

ئاماژەی بەوەشكردووە، هەموو شتێک كۆتایی هاتووە و رێككەوتنی كۆتایی كراوە دوای ئەوەی لیڤەرپوول سێیەم ئۆفەری بە سەرجەم گۆڕانكاریەكانەوە بە بەهای 150 ملیۆن یۆرۆ پێشكەشی لیڤەركوزن كرد.

بە گوێرەی هەمان سەرچاوە، چاوەڕوان دەكرێت هەفتەی داهاتوو فلۆریان ڤیرتز پشكنینەكانی پزیشكی وەک یاریزانی نوێی لیڤەرپوول بكات.

وەرزی رابردوو ڤیرتز لەگەڵ بایەر لیڤەركوزن 45 یاریی كرد و توانی 16 گۆڵ بكات و 15 گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button