
یاریگا –
ئەمڕۆ لە یارییەكی پێش كۆتایی خولی نەتەوەكانی ئەوروپا ئەڵمانیا و پۆرتوگال رووبەڕووی یەک دەبنەوە.
وابڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان ئەڵمانیا و پۆرتوگال لە یاریگای ئالیانز ئارێنا، لە میانی یارییەكانی قۆناخی پێش كۆتایی خولی نەتەوەكانی ئەوروپا رووبەرووی یەک ببنەوە.
پڕۆفایلی یاری

پۆرتوگال لە قۆناخی چارەكی كۆتاییدا بە ئەنجامی هەردوو یاریی 5-3 لە دانیماركی بردەوە و خۆی گەیاندە قۆناخی پێش كۆتایی نەیشنزلیگ.
لە بەرامبەردا ئەڵمانیا لە قۆناخی چارەكی كۆتاییدا بە ئەنجامی هەردوو یاریی هاتن و چوون 5-4 لە ئیتاڵیای بردەوە و خۆی گەیاندە قۆناخی پێش كۆتایی نەیشنزلیگ.
ئەڵمانیا بە راهێنەرایەتیكردنی ناگلیسمان هەشت یارییە لەسەر یەک تووشی دۆڕاندن نەبوون و ئامانجیان گەیشتنە بە یاریی كۆتایی.
هەردوو یانە لە مێژوودا 19 جار رووبەڕووی یەک بوونەتەوە، ئەڵمانیا 11 یاریی بردووەتەوە و پۆرتوگالیش سێ یاریی و لە پێنج یاریی یەكسان بوون.
لە رووبەرووبوونەوەكانی نێوانیان ئەڵمانیا 33 گۆڵیكردووە و پۆرتوگالیش 18 گۆڵ.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
ئەڵمانیا بە بێ بیسێک، بوركارت، رودیگەر، شلۆتێربێك و موسیالا رووبەرووی پۆرتوگال دەبێتەوە.
پۆرتوگال تەواوی پێكهاتەكەی ئامادەیە.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی ئەڵمانیا
تێر شتیگن
كیمیچ، جۆناسان تا ، ئانتۆن، میتڵوشتێت
گڕۆس، گۆرێتزگا
گنابری، ڤیرتز، سانێ
ئونداڤ
پێکهاتەی پێشبینیکراوی پۆرتوگال
كۆستا
دالۆت، دیاس، سێلڤا، مێندێس
بێرناردۆ، ڤیتینیا، نێڤێس
بڕۆنۆ فێرناندێس، رۆناڵدۆ، لیاو