ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

یانەیەکی کەتەلۆنی دەیەوێت کاپتنێکی ریال مەدرید بگوازێتەوە ریزەکانی

Yariga App

یاریگا –

لوکاس ڤاسکێز لەبەردەم ئۆفەرێکی جددی ئیسپانیۆلدایە و پێدەچێت بگەڕێتەوە بۆ تیپەکەی پێشووی.

ئیسپانیۆل بەنیازە پێکهاتەی خۆی بۆ وەرزی داهاتوو دروست بکات، تیپێک کە بڕیارە لە گواستنەوەی هاوینەدا چەند گۆڕانکارییەک ئەنجام بدات. ئیدارەی وەرزشی ئیسپانیۆل ئەرکی زۆری لەبەردەمە، بەتایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی ژمارەی ئەو یاریزانانەی گرێبەستەکانیان تەواو دەبێت، ئەو یاریزانانەی بە خواستن دەگەڕێنەوە و هەروەها هەندێک یاریزانیش گرێبەستیان تەواو دەبێت یاخود یانەکە جێدەهێڵن، وەک رۆیشتنی خوان گارسیا، کە رەنگە لە فرۆشتنی ئەم گۆڵپارێزە داهاتێکی بەرچاو بەدەستبهێنێت.

لە چەند رۆژی رابردوودا ناوی زۆر یاریزان بە یانەکە دەبەسترێتەوە، یەکێک لەوانە لوکاس ڤاسکێزە. رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، ڤازکێز دەتوانێت بگەڕێتەوە بۆ ئیسپانیۆل، کە بەر لە ریال لەوێ یاریی کردووە، دوای ئەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید لە کاتی جامی جیهانی یانەکاندا کۆتایی دێت. بەڵام ئەم تیپە تاکە بژاردە نییە کە لەبەردەستیدایە و ئۆفەری دیکەش هەیە.


ڤاسکێز لە تەمەنی 33 ساڵیدا مێرەنگی جێدەهێڵێت و کۆی گشتی 10 وەرز بۆ یانەکە یاری کردووە و لە هەندێک وەرزدا رۆڵی سەرەکی بینیوە. ئەو یاریزانە لە ئەکادیمیای ریال مەدرید (کاستیا) پەروەردە بووە، ئێستا بەدوای شوێنێکی نوێدا دەگەڕێت و ئیسپانیۆل دەتوانێت ببێتە بژاردەیەک بۆی. هەروەها ئۆفەری تیپەکانی خولی ئەمریکا و سعودیە و قەتەریشی هەیە.

ڤاسکێز بە خواستن لە کاستیاوە پەیوەندی بە ئیسپانیۆلەوە کرد و لە ماوەی یاریکردنی لە ئیسپانیۆل لە لالیگا ناسرا، توانای یاریکردنی لە ئاستێکی بەرزدا نیشان دا. ئاستە درەوشاوەکانی لەوێ وایکرد بگەڕێتەوە ریال مەدرید.

لەدوای گەڕانەوەی بۆ ریال مەدرید لە ساڵی 2015 زیاتر لە 400 یاری بۆ یانەکە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا بەشداریکردووە و 23 نازناوی گەورەی بەدەستهێناوە لەنێویاندا پێنج نازناوی چامپیۆنزلیگ و چوار نازناوی لالیگا.

بابەتی زیاتر

Back to top button